ئەمریکا داوا لەخێزانی دیپلۆماتکارو ستافی باڵیۆزخانەی دەکات ئۆکرانیا بەجێ بهێڵن

ئەمریکا داوا لەخێزانی دیپلۆماتکارو ستافی باڵیۆزخانەی دەکات ئۆکرانیا بەجێ بهێڵن

 

لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکان لەسەر داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە، حکومەتی ئەمریکا داوای لە هەموو خانەوادەی کارمەندەکانی باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤ كردووە کە ئۆکرانیا بەجێ بهێڵن.

ئەم فەرمانە دوای ئەوە هات کە مۆسکۆ هێزە سەربازییەکانی لە پشت سنووری ئۆکرانیا کەم نەکردەوە و جێ گیری كردوون، سەرەڕای ئەوەی ڕۆژی هەینی وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و ڕووسیا قسەیان کرد.

بەگوێرەی هەواڵی سکای نیوز، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی بە هەموو خێزانی کارمەندەکانی باڵیۆزخانەکەی لە پایتەختی ئۆکرانیا کردووە کە کیێڤ بەجێ بهێڵن، بگەڕێنەوە بۆ ئەمریكا.

بەرپرسانی ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێڤ بەكراوەیی دەمێنێتەوە و ئەو لێدوانەش مانای چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە نییە. 

بەیاننامەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کشانەوەی خێزان و کارمەند هەندێک کات دەخایەنێت، و بەو مانایە نییە کە ئەمریکا پشتیوانی ئۆکرانیا ڕابگرێت.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە ڕاپۆرتەکان كرد، كە سووریا بەنیازە ڕێوشوێنی سەربازی بەرچاو لە دژی ئۆکرانیا بگرێتەبەر.

لە بەشێکی دیكەی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە هاووڵاتیانی ئەمریکا کرد، کە بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەی کردەوە سەربازییەکانی ڕووسیاوە گەشتی ئۆکرانیا نەکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: كە بارودۆخی ئەمنی لەسەر سنووری ئۆکرانیا بەتایبەتی کریمیا و ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە لە لایەن ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت پێشبینی ناکرێن و دەكرێت لە ماوەیەکی کورتدا خراپتر بێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

ئەمریکا داوا لەخێزانی دیپلۆماتکارو ستافی باڵیۆزخانەی دەکات ئۆکرانیا بەجێ بهێڵن
Top