تەقەکەرێك لە باشووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا چەند كەسێكی بریندار كرد

تەقەکەرێك لە باشووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا چەند كەسێكی بریندار كرد

 

 

بەهۆی تەقە كردن لە شاری هایدلبێرگی باشووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا كەسێك كوژراوە و چەند كەسێكیش بریندار بوون.

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: کە ئەنجامدەرەكە كوژراوە، بەپێی ڕاپۆرتەكان تەقەكردنەكە  لە هۆڵی وانەوتنەوە لە  زانکۆی هایدلبێرگ ئەنجام دراوە.     

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند: كە یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی سەختیی برینەكانییەوە گیانی لە دەستداوە. بەپێی سەرچاوەكانی پۆلیسی ئەڵمانیا ژمارەی بریندارەكانیان 4 كەسن، بە پێی هەمان سەرچاوە، تەقەکەرەکە خۆی كوشتووە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی ئەڵمانیادا وردەكاریی زیاتری لەسەر چۆنیەتیی كوژرانی ئەنجامدەرەكە نەداوە. 

پێشتر میدیایەکی ناوخۆیی بڵاویان کردەوە کە زانکۆی هایدلبێرگ ئیمەیڵێکی ناردووە و داوا لە خوێندکاران دەكات کە لە سەردانی ناوەندی خوێندنی باڵا خۆ بەدوور بگرن.

بەپێی راپۆرتەکان، تەقەکەرەكە چەکێکی جۆری لولە درێژی بەکارهێناوە، پۆلیسی ئەڵمانیا داوای لە  خەڵك كردووە کە خۆیان بەدوور بگرن لە پێشبینی کردن دەربارەی تەقەکردنەکە. هێشتا لێکۆڵەرەوانی پۆلیس نامەیەکیان نەدۆزیوەتەوە کە تەقەکەرەكە بەجێی هێشتبێت و نەزانراوە بە چ هۆیێكەوە ئەم كارەی ئەنجامداوە.

هایدلبێرگ دەکەوێتە باشووری فرانکفۆرت و زانکۆکەی کۆنترین خوێندنی باڵایە لە ئەڵمانیا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

تەقەکەرێك لە باشووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا چەند كەسێكی بریندار كرد
Top