پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مەلا هادی كاڕەش
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەر و، پێشمەرگەی دێرین (مەلا هادی كاڕەش)ـمان بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە بنەماڵە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو مەلا هادی كاڕەش ڕادەگەیێنم و، خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و، سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢١ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢