بەوێنە..نوێترین دەركەوتنی سەمیرە كارزان لەگەڵ دایكی
بۆ یەكەم جار خانمە گۆرانیبێژی كورد (سەمیرە كارزان) چەند وێنەیەكی لەگەڵ دایكی خۆی بڵاوكردەوە .
سەمیرە كارزان لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوە كە تێیدا لە گەڵ دایكی دەردەكەوێت, هەروەها سەمیرە لەسەر یەكێك لە وێنەكان نووسیویەتی: هەموو ژیانم بە فیدای یەك لەحزەت دایە گیان .
سەمیرە كارزان كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە, خاوەنی ژمارەیەك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە, دوایین بەرهەمی بریتی بوو لە گۆرانی (لەیلی و مەجنون), كە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو بە شێوەی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر(ڕێباز شەمامی)ی هاوسەری بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی كردەوە .
ئاسۆ كاكەیی