لە شۆرشی ئەیلول : زۆرینەی کورد بە دڵ وبە گیان لە پاڵ شۆرشدا بوون یاخود پێشمەرگە بوون د. شوكریە رەسول

لە شۆرشی ئەیلول : زۆرینەی کورد بە دڵ وبە گیان لە پاڵ شۆرشدا بوون یاخود پێشمەرگە بوون د. شوكریە رەسول


کورد بە ماڵ وسامان وڕۆڵەکانی بووبوون بە پێشمەرگە، پێشمەرگە هێندە شیرین بوون لە هزری کوردا سەنگەرەکەیشی بەرامبەر دوژمن لای کورد خۆشەویست بوو، بۆیە کە کورێک لە دایک بوایە ناویان لێدەنا سەنگەر ، تەنانەت لە شەرەکانیشدا کە پێشەرگە قارەمانانە دەجەنگا شوێنەکان بوونە ناوی ڕۆڵەکانیان ( هەندرێن، زۆزک ، سەفین ، تیلەکۆ، کارۆخ، سەگرمە ، بەمۆ ،....هتد).
بەڵێ لە شۆرشی ئەیلول کورد لە زاخۆوە تا خانەقین بە هەموو چین وتوێژەکان وهۆزو تیرە و بنەماڵە بە سەرکردایەتی بارزانی نەمر مەلا مستەفا لە هەموو ناوچە جیاجیاکان بە هەموو زارەکانی کوردی..کرمانجی (بادینی وسۆرانی) ، هەورامی ،زازاکی ، لوڕوفەیلی ، بەشداری شۆرشیان کردووە ، ئەوانە پیاوانە ، ئازایانە چوونە پاڵ شۆرش بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی کورد، بە هەزاران کورد لە پێناو خاک و نەتەوە شەهید كران وپێشمەرگە بووە سومبوڵی نەتەوە و نیشتمان ، بە هەزاران شیعر بۆ ئازایەتی پێشمەرگە نووسرا.
پێشمەرگە لە شەرەکاندا بە عەشق دەچوون بەرەوپیری مەرگەوە، ئەم وێنەی یەکگرتنەی کورد و پێشمەرگەکان لە شەرەکاندا ئەوەی فرۆکەی بخستایەتە خوارەوە بارزانی نەمر خەڵاتی دەکرد و دەمانچەکی پێشکەش دەکرد، نموونە پێشمەرگەی ئازا کاک سەرکەوت رەشید بوو لە گەڵ عەبدولڵا ئاغا بوو، ئەو دەمانچەیە تا ئێستا وەک توحفە لە لای بنەماڵەکەیان ماوەو منیش بینیوومە، دڵخۆش بووم منداله كانى دوای مردنی باوکیان کە باری داراییان خراپ بوو کورەکەیان دڵی نەهات ئەو دیاریە رەمزيیەی ئازایەتی باوکیان بفرۆشێت...ئەمەیە باوەری پتەو کەس ناتوانێ بیهەژێنێ...ئەئاوا پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلول بە مووچەیەکی زۆر کەم بە ڕۆح ودڵ بەشدار بوون وپێشمەرگە بێ جیاوازی شوێنەکان تێکەڵ بووبوون..حەمید کاوانی خەلکی کاوان بوو لە پێنجوین شەهید بوو..بەڵێ ئەم یەکگرتنە کاری لە زۆر شاعیر کردووە، یەکێ لەوانە شێخ عومەری قەرەداغی بۆ پێشمەرگەکانی هەموو شوێنە جیاوازەکان چەند کۆپلە شیعڕی نووسیوە لە شیعرێکیدا دەڵێ:--
هەورامی و لوڕ و سۆرانی وزازا
پێشمەرگەن ئەمما پێشمەرگەی ئازان
ئەو پێشمەرگانەی یەک بە هەزارن
هەر یەکیان چقڵی چاوی زۆردارن...

Top