- پەیوەندی کوردستان و میسڕ دەگەڕێتەوە سەردەمی فەرعونیەکان .

- پەیوەندی کوردستان و میسڕ دەگەڕێتەوە سەردەمی فەرعونیەکان .

ئامال ئەلپانداری ، ڕاگەیاندکار و بێژەری میسڕی ..

- به هیوام گەلی بگاتە ئەو هەوڵەی بۆ دەدات .

کۆماری میسڕ هەمیشە پێشەنگ بووە له بڵاوکردنەوەی هەستی ڕۆشەنبیری ، نەوەك تەنیا له ناوعەرەبەکاندا ، بەڵکو له جیهانیشدا ڕۆڵێ دیار وبەرچاوی هەیه، لەم ڕوانگەیەوە له بوارەکانی هونەر و میدیا و شانۆ دا بەردەوام له پێشەنگن دان .کوردەکان مێژوویان لەم وڵاتە دێرینەدا هەیه که دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەها ساڵ ، بۆیە دەبینین زۆرێک له کەسایەتیە ڕۆشەنبیرە بەناوبانگەکانی ئەم وڵاتە کوردن .. هەروەها بۆ ئەم مەبەستە زۆرانێك لە میدیاکار و ڕاگەیاندکارانی میسڕ بایەخ به پرسی کوردستان دەدەن وهاوسۆزن لەگەڵ گەلی کورد.. (ئامال ئەلپێنداری) میدیاکار و بێژەری ناسراو لەم دیمانەیەدا به تێرووتەسەڵ ئاماژەی بۆ زۆر بابەت لەمبارەیەوە کرد ..

- سەرەتای چوونت بۆ نێو جیهانی ڕۆژنامەوانی و میدیا ؟

سەرەتا له ڕۆژنامەی ( ئەلمساء) و هەفتانەی ( ئەلخەمیس) ، دەتوانم بڵێم له هەموو بەشەکانی ئەم ڕۆژنامەدا کارم کردووە،وەک گەشتووگووزار و هونەر وشڕۆڤه و ڕووداوەکان ، وێڕای وەک نووسەری ووتار له ماڵپەڕەکانی ( بلدنا ئەلیۆم) و ( مەیدان) ، هەروەها وەک ئامادەکاری تەلەفیزیۆنی کارم لەگەڵ بەرنامەی پێشکەشکاری بەناوبانگ عومڕۆ ئەلەیسی ( واحید من ئەلناس) کردووە، دواتر له کەناڵەکانی( ئەلمحوەڕ و درێم وتەحریر و ئەلحیاە) ، لەپاشاندا بوومه پێشکەشکاری کەناڵەکانی ( میسڕ ئەلبەلەد ، ئەلحەدس، ITc ، ئەلڕافدین) .بەواتا یەکەم وێستگەم لە میدیا وڕاگەیاندکار ڕۆژنامەی ( ئەلمساء) بووە، که له ژێر دەستی مامۆستای گەورە موحێ ئەلسمری که یەکێكه له گەورەترین ڕۆژنامەنووسە له بواریگەشتووگووزار فێربوومه ، له تەلەفیزیۆنیش چەند بەرنامەیەکم پێشکەشکردووە ( واحید من ئەلناس) و ( ٩٠ دەقیقە) لەگەڵ عەمڕۆلەیسی ، هەروەها چەند بەرنامەیەکی دیکەم پێشکەشکرد وەک ( عەین ئەلحیاە ، ئەلڕافدێن ) که بەرنامەیەکی چاودێری میکرۆسکۆب به هاوبەشی هاوڕێم سوبحی ئەلبلکیش ،که باس له کێشەکانی کاتژمێری ئەوسای دەکرد .

- بێگوومان بابەتێکی ڕوونه بەوەی میدیا و ڕاگەیاندنی میسڕ له یەکەمەکاندایه بەتایبەت لە ڕووی بایەخدان به هاوڵاتی ، ئایا ئەم بابەتە گۆڕانکاری بەسەر دا هاتووە؟

وابزانم ڕاگەیاندنی میسڕی پێشەنگ بووە له خستنه ڕووی کێشەکانی کۆمەڵایەتی ومرۆیی دا ، جاران بەرنامەیەک هەبوو به ناوی ژیانم بۆ فایزە خانم ،کە بایەخی به پرسە مرۆییەکان دەدا ، هەروەها بەرنامەی لە ڕێگا ( عەلی ئەلتەریق) بۆمامۆستا فریال ساڵح ، بۆ تەواو کەری ئەو بەرنامانه ، بەرنامەکەی مامۆستا عومڕو لەیسی ( واحید من ئەلناس) خەڵاتی ڕێکخراوی یۆنسکۆی بەدەستهێنا که یەکەم بەرنامەی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ئەم خەڵاتە بەدەستبێنێت ، که بایەخی به چینی زەحمەتکیش وهەژار وکەم دەرامەکان دەدا، دوای ئەمان زۆرێك له چەشنی ئەم بەرنامەیە له کەناڵه عەرەبیەکان دا نیشاندران.

- ئایا تۆڕە کۆمەڵایتیەکان کاریگەریان لەسەر بواری ڕاگەیاندن دا به شێوەیەکی گشتی هەبووە؟

بەبۆچوونی من کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایتیەکان بەسەر ڕۆژنامه گەلێک زۆرە ، زێدە ڕوویش نەبێت ئەگەر بڵێم کە ماڵپەڕ وتۆڕە کۆمەڵایتیەکان به پلەی یەکەم دێت ، و ڕۆژنامە لەدواییدا دێن .. ئێستا ڕۆژنامە هەوڵ دەدات وەک سۆشیالمیدیا بێت بۆ نەخشەی ڕاپۆرت وهەواڵ .

- دەبینین زۆر بایەخ به پرسی کورد دەدەیت ،هۆکارچییە؟

بەڵێ من بایەخ به پرسی کورد دەدەم ،چونکه بایەخ به هەموو پرسێکی مرۆیی دەدەم ، دەبینم گەلی کورد زۆر مەینەتی کێشاوە نەهامەتی زوڵم و لەهەموو ئاستێکدا ، کورد گەلێکی مێشک ئازاد وکراوەیە ، زۆریش باوەڕ وبایەخدارە به پرسەکەی خۆی ، بۆیە من متمانەم بەو پرسە هەیه ، هەروەها بەهیوام گەلی کورد له دواییدا بگاتە ئەو ئاواتەی که دەیەوێت .

- هەروەها دەبینین ، بایەخێکی تایبەت به کوردەکانی میسڕ دەدەیت ،ئەمەیان بۆ؟ سەیر دەکەین کوردەکان بەشێوەیەکی زۆربەربڵاون لەم وڵاتەدا ،ئایا دەتوانیت بۆمانی ڕوون بکەیتەوە؟

سەبارەت به بایەخم بۆ کوردەکانی میسڕ هۆکارێکی گرینگی هەیه ، زۆرجار وویستوومه کارێک لەسەر کەسایەتیەکی گەورەی میسڕ بکەم بۆ نموونه له ئەدەب وهونەر و فیکر و سینەما ، دەبینم زۆربەیان ڕەگەزیان بۆ کورد دەگەڕێتەوە ، بۆ نموونەسوعاد حوسنی ، ڕوشدی ئەبازە، مەحموود ئەلعەقاد، ، نووسەری گەورە سوهێر ئەلقەلەماوی ، دەرهێنەری بەناوبانگ عەلی بەدرخان ، زۆرانێکی دیکه لەو کەسایەتیانه ،ئەمه وای کرد لەدوای بنچینەی پەیوەندی نێوان کوردستان ومیسڕ بگەڕێم که بۆم دەرکەوت دەگەڕێتەوە سەردەمی فەرعۆنەکان . کوردەکانی میسڕ بەربڵاون له هەموو شار وشارۆچکە وشەقام ، کوردەکان بەشێوەیەکی زۆر له میسڕ بوونیان هەیه ، وەك شوێنی کوردی له پارێزگای ( ئەلغەربیە) هەیه ، گووندی منیای کورد ،کەفری کوردی له پارێزگاری دەقلەهیە ، ، هەروەها گووندی بنووزەیدی کورد و جەزیرەی کورد له سەعێدی میسڕ هەیه، دەبینین شەقامی عائشەی تەیمووریە ، کوردەکانی میسڕ بەشێکن له بوونی نیشتیمانی میسڕ ، ئەوەش دەزانم که تائێستا پارێزگاریان له ڕەگەزی کوردی خۆیان کردووە ، داب ونەریتان ، هەروها ساڵانه گردبنەوە بۆئەوەی نەریتی کوردی که بۆهەزارەها ساڵ دەگەڕێتەوە بپارێزن وەک ئاهەنگ و داب ونەریتە تایبەتیەکان جێ بەجێ بکەن.

 

 

یونس حەمەد - ئۆسلۆ

 

Top