تایوان هۆشداری دەداتە چین كە ململانێی سەربازی چارەسەری كێشەكان ناكات

تایوان هۆشداری دەداتە چین كە ململانێی سەربازی چارەسەری كێشەكان ناكات

 

ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز هەواڵێكی لە تایوانەوە گواستەوەو تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە  تسای ئینگ وێن سەرۆکی تایوان لە سەرەتای ساڵی نوێدا پەیامێكی بۆ چین ناردووە جەختی لەوە كردووەتەوە كە ململانێی سەربازی چارەسەر نییە، بەڵام پەكین لەم پەیامە نیگەران بوو، بۆیە بە هۆشدارییەکی توندەوە وەڵامی دایەوە و دووپاتی كردووتەوە كە ئەگەر تایوان هەر هێڵێکی سوور ببەزێنێت ئەوا کارەساتێکی قووڵ بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

 

سەرۆكی تایوان لە وتارەکەیدا  بە بۆنەی ساڵی نوێ کە ڕاستەوخۆ لە فەیسبووکەوە پەخش کرا ڕایگەیاندبوو كە  دەبێت بە بیری دەسەڵاتدارانی پەكینی بهێنینەوە کە دۆخەکە بە هەڵەدا نەبەن و ڕێگری بکەن لە فراوانبوونی ناوخۆی سەرکێشیی سەربازی و بەزاندنی هێڵی سوور.

 

لەلای خۆشیەوە چی چینگ پینگ سەرۆکی چین لە وتارێکیدا بەبۆنەی ساڵی نوێوە ئاماژەی بەوە كردبوو كە یەکخستنی تەواوی خاکی دایک ئاواتێکی هاوبەشی خەڵک بووە لە هەردوو بەرەی تەنگەی تایوان.

 

شایانی باسە لەم چەند مانگەی دواییدا، پەكین بۆ جارێكی دیكە ئەرکی ئاسمانیی خۆی بەسەر گەرووی تایواندا دووبارە كردووەتەوە، تایوانیش جەختی لەوە كردووەتەوە كە ئەو هەڕەشانە نابنە مایەی خۆ بە دەستەوەدانی.

 

 

 

Top