فەرەنسا: خواردن و خواردنەوە لە سینەماکان قەدەغە دەکات
حکومەتی فەرەنسا لە 3ی کانوونی دووەمی 2022 خواردن و خواردنەوەی لە سینەماکان قەدەغە کردووە، ئەم هەنگاوە بۆ بەرەنگاربونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فەرەنسا دەگیرێتە بەر.
هەرچەندە بڕیارەکەی حکومەتی فەرەنسا ڕەخنەی زۆری لای بینەران و ئامادەکارانی خواردەمەنی و سینەماکارانی ڕاکێشاوە، بەڵام بە وتەی وەزارەتی تەندروستی نەخواردن و نەخواردنەوە لە سینەماکان باشترە لە داخستنیان.
فەرەنسا بە بەردەوامی ناچار بووە باڕ و ڕێستۆرانت و سینەما و ناوەندەکانی دیكەی كاتبەسەربردن لەو وڵاتەدا دابخات، لەم ڕۆژانەی دواییدا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە فەرەنسا بە شێوەیەکی بێوێنە بەرزبووەتەوە و حاڵەتەكان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 200 هەزار حاڵەت بووە.
گوڵان: سەردار خەلیل