بەهۆی داڕمانی بینای قوتابخانەیەک ٢٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا

بەهۆی داڕمانی بینای قوتابخانەیەک ٢٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا

 

بەهۆی داڕمانی قوتابخانەیەک لە ویلایەتی « پلاتۆ »ی نەیجیریا لانیکەم ٢٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٣٠ کەسیش برینداربوون.

ئەکادیمیای "سانت" کە دەکەوێتە شاری "جۆس"، لە ڕۆژی (هەینی) 13ی تەمموزدا، لە کاتێکدا خوێندکارەکان لەناو قوتابخانەکەدا بوون، داڕما، منداڵەکانیش لە ژێر داروپەردوودا مانەوە.

ڕزگارکەرانی خۆبەخش ئامێری هەڵکەندن و چەكوشیان بەکارهێناوە بۆ شکاندنی کۆنکرێتی بینا ڕووخاوەکە و دەستیان كردووە بە لابردنی بۆڕیی ئاسن بۆ گەیشتن بە زۆرێک لە کەسە گیرخواردووەکان.

پۆلیس بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: بەهۆی داڕمانی بینای قوتابخانەکە لانیکەم ٢٢ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و زۆر کەسی دیکەش لە نەخۆشخانە ناوخۆییەکان چارەسەریان بۆ کراوە.

بەپێی خەمڵاندنەکان ئەم قوتابخانەیە زیاتر لە 1000 خوێندکاری هەیە .

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top