تەقەکردنێك لە ئەڵمانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس

تەقەکردنێك لە ئەڵمانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس

 

سەرچاوە ئەمنییەکان لە ئەڵمانیا باس لە تەقەکردنێکی کوشندە لە بادن-ڤورتەمبێرگ دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی ناوخۆی ئەڵمانیا، ڕۆژی یەکشەممە کەسێک لە هێرشێکدا بۆ سەر ماڵێک لە گوندی لاوتلینگن ، کە گوندێکی سەر بە ویلایەتی بادن-ڤرتمبێرگە، خۆی و دوو کەسی دیکەی کوشتووە.

لەم هێرشەدا کە بۆ یەکەمجار ڕۆژنامەی بیڵد بڵاوی کردۆتەوە، دوو ژن بە سەختی بریندار بوون.
هەروەها هێشتا وردەکاری ناسنامە و هۆکاری هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە.

ئەم هێرشە لە ئەڵمانیا لە کاتێکدا ڕوودەدات کە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ ڕزگاری بوو لە هەوڵێکی تیرۆرکردن لە باتلەری ویلایەتی پێنسلڤانیا لە میانەی وتارەکەیدا بۆ لایەنگرانی لەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە.  

هەروەها هێرشبەرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top