ژمارەی قوربانیانی لافاو لە هیندستان گەیشتە ٩٠ کەس

ژمارەی قوربانیانی لافاو لە هیندستان گەیشتە ٩٠ کەس

  

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان گیانیان لەدەستداوە بۆ ٩٠ کەس بەرزبووەتەوە.

کاربەدەستانی یەکەی بەڕێوەبردنی کارەساتە سروشتییەکانی هیندستان ڕایانگەیاند: کە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە ویلایەتەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بۆ ٩٠ کەس زیادی کردووە.

وەزارەتی کەشناسی هیندستان پێشتر هۆشداریی سووری ڕاگەیاندبوو بەهۆی ڕوودانی کارەساتی سروشتی لە ویلایەتەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

بارانبارینی وەرزی (مونسۆن) بە بەردەوامی لە هیندستان لە مانگی حوزەیران تا ئەیلول بەردەوامە و هەموو ساڵێک دەبێتە هۆی لەدەستدانی ژیان و پارەیەکی زۆر لەم ناوچەیەدا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top