پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوكردەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوكردەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەکات بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە رێکەوتی ١٠ـی ١٠ـی ٢٠٢١ ئەنجامدرا.

ئەم بڕیارە ھەنگاوە دەستوورییەکان بەدوای خۆیدا دەھێنێت بۆ پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکومەتی فیدراڵ.

لە ھەمان کاتدا جەخت لە بەدواداچوونی ئەو ستەمە دەکەینەوە کە لە پارتیمان کرا لە بە ناحەقبردنی دوو کورسی لە کورسیەکانمان، بە رێگای یاسایی لەلایەن ئەو کاندید و دەنگدەرانەمانەوە کە بە نایاسایی دەنگەکانیان سوتێنران.

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٧ـی ١٢ـی ٢٠٢١

Top