لاوان بۆ ساڵی تازەی 2022 دەخوازن گرنگی زیاتریان پێبدرێت و سوود لە تواناكانیان وەربگیرێت

لاوان بۆ ساڵی تازەی 2022 دەخوازن گرنگی زیاتریان پێبدرێت و سوود لە تواناكانیان وەربگیرێت

 

گەنج و لاو، توێژێكی گرینگ و كاریگەری هەر وڵاتێكن و رۆڵی زۆر بەرچاویشیان لە پێشكەوتنی وڵاتدا هەیە. بەپێی پێوەرە دیمۆگرافیەكان بێت توێژی گەنجان زۆرترین ڕێژەی كۆمەڵگەی كوردی پێك دەهێنن، گەنج و لاوی كورد هەمیشە دەست و پەنجە لەگەڵ زانست و فێربووندا نەرم دەكەن، باشتر واقیع دەخوێننەوە و زووتر درك بە پێویستیی شۆڕش و گۆڕانكاری و داهێنان و نوێبوونەوە دەكەن، بۆیە هەمیشە ڕیزی پێشەوەی قوربانیدان و گۆڕانكارییان گرتووە، پرسیار ئەوەیە چۆن دەتوانین ئەم توێژە كە بزوێنەری گەشەی هەر كۆمەڵگەیەكە ئاواتەكانیان بێنینەدی و هاوكات هزری نەتەوەیی و ئینتیمای نیشتمانییان بەهێزتر بكەین؟ گەنجانی بەشداربووانی ئەم راپۆرتەی گوڵان باس لە خواست و ئامانجەكانیان دەكەن.

گوڵان: كۆمەڵایەتی

 

لە دەستپێكدا هێشوو عەلی چالاكی بواری پاراستنی مافەكانی ئافرەت، وەك كچە گەنجێكی كورد خوازیارە ساڵی نوێی ٢٠٢٢ ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ تێكڕای میللەتی كورد، لەمبارەیەوە گوتی:«پێویستە لە ساڵی تازەوە هەموو كورد بەیەك دەنگ و بەیەك پاكێج ڕووبەڕووی ناحەزانی كوردو كوردستان ببنەوە و، لە ناوخۆی كوردستانیشدا وەك كوردستانییەك خۆشگوزەرانی بگەڕێننەوە بۆ هاونیشتیمانیان. پێویستە گرنگی بەچینی گەنجان و لاوان و ئافرەتان بدرێت و ڕاوبۆچوونیان بە هەند وەربگیرێت، هەروەها هانی گەنجان و لاوان بدرێت و هاوكاریان بن كە بەشێوازی فرەچەشن لەكوردستان خزمەت بكەن و هەلی كاریان بۆ بڕەخسێنن، چونكە لاوانی وڵاتی ئێمە توانای هەموو سەركەوتنێكیان هەیە. لەلایەكی ترەوە دەخوازم لە ساڵی نۆێوە حكومەتی كوردستان كاری جددی بكات بۆ ڕەخساندنی هەلی كار بۆ قوتابیانی دەرچوو، بۆ ئەوەی خاوەن بڕوانامەكان و لاوانی وڵاتەكەمان بتوانن لە وڵاتی خۆیان خزمەت بكەن و هەوڵی پێشخستن و خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی زیاتری كوردستان بدەن».

هەر لەمبارەیەوە نزار هەركی چالاكی مەدەنی ئاماژە بەوە دەكات: «وەك گەنجێك ئاواتەخوازم ساڵی داهاتوو ساڵی تەبایی ویەكریزی گەلی كورد بێت. ساڵی تێپەڕاندنی قەیران و زاڵ بون بەسەر بەربەست و كێشە دارایی و رامیاری و كۆمەڵایەتییەكان بێت لە كوردستان . گەلی كوردستان ساڵەهای ساڵە بەهۆی ژێردەستەیی و چەوساندنەوەی لەلایەن دراوسێ و نەیارانیەوە ئازاری زۆری چەشتووە، بە هیوام ساڵی داهاتوو ساڵی خۆشییەكانی گەلی كوردستان بێت و ئاشتی و تەبایی بار بەسەر هەموو لایەكدا بكێشێت و باری دارایی هاووڵاتیان و گوزەرانیان بەرە باشتر بچێت». هەروەها گوتی: «من وەك گەنجێك ئومێدی تەواوم بە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مسرور بارزانی هەیە كە كۆتایی بە خراپی بارودۆخ بهێنێت و ئابووری كوردستان ببوژێنیتەوە، خوازیارم ساڵی تازە ببێتە ساڵی خێر و خۆشی بۆ هەمووان».

لەلایەكی دیكەوە رۆڤیا خالید قوتابی زانكۆیە و وەكو گەنج و لاوێكی كورد بۆ ساڵی تازە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی هاووڵاتـیـانــی خـۆشــەویــست دەكات و لــە خـودای مـەزن و دلـۆڤـان داواكـارە ســاڵـی داهاتوو كـلیـلی خـێرو خـۆشـی و بــەخـتـەوەری بێت بــۆ گــشـت مــرۆڤـایـەتی و بــەتایـبـەت كـوردسـتانـیـان و پـێـشـمـەرگـە قـارەمـانـەكان و بنەمـاڵەی سـەربــەرزی شـەهیدان و هێزو لایـەنـە ئــەمـنـییـەكان كە پاراستنی خاكی كوردستانیان لە ئەستۆ گرتووە.

هاوكات گوتی:» ئـومـێد دەكەم هاتـنی سـاڵی تـازە وەك ســـەرەتـایـەكـی نــوێ هەمـیشە هیزو ئـومـێدمـان پـێ دەبـەخـشێ، كەواتە بـا هەمـوومـان لــە سـەرەتـای ساڵی تازەدا بـەخــۆمـاندا بـچـیـنـەوە و ســوود لــە هەڵــەكـانـێ رابـردوو وەربگـریـن و بـەخـشـندە و لـێبـووردە بـین، بـەیـەكەوە هەوڵـبدەیـن بــۆ ئـاییـنـدەیـەكی گــەشـتـر، هێزو تـوانـامان یـەك بـخەین بە دەسـتپـێكـێكـی تـازەوە سـەخـتـییـەكـان تـێـپـەڕێنـیـن و سـەركـەوتـن و بـەرەوپـێـشچـوونـی ژیـان و گــوزەرانـێكی بـاشـتـر بـۆ هاووڵاتـیـیانـی كـوردـسـتان بەتایبەت توێژی گەنجان فەراهەم بـكـریـت، بـەو ئـاواتـەم هاتـنی سـاڵی تـازە بـبـێـتە یــەك ریزی و تـەبـایی هەمـوو لایـەنـە سـیـاسـییەكـان و پـێـكهاتـەكـانـی هەرێمـی كـوردسـتان و كـۆتایی هێـنـانـی مـلـمـلانـێ و نـاكـۆكـیـیەكان بێت، چـونـكە ململانێكان جـگە لــە زەرەر و لـێكتـرازان هیـچـی تـری بـۆ كـوردسـتان نابێت، هیوادارم هەموو لایـەن و پـێكهاتـەكـان لـێبــووردە بـن، بـۆ ئــایـینـدەیـەكـی بـاشـتر پێویستە تـمـوحـی گـەنج و لاوان لە بـەرچـاو بـگـیـرێـت، بـۆ ئــەوەی هەوڵـبـدەیـن بــەیەكـەوە كــار بــۆ ئــاییـنـدەیەكـی بــاشـتـر بۆ كــوردـسـتـان بــكـەیـن، تــاوەكــو ئــازادی و دیــمـوكـراسـی هەمـووان پــارێـزراو بیت».

سەبارەت بە هەمان پرس لافاو عوسمان كارگێری سەنتەری رۆنشنبیری خەلیفان و چالاكی مەدەنی وێڕای پیرۆزبایی سەری ساڵی تازە خوازیاری ئەوەیە ساڵی تازە هەرێمی كوردستان قۆناغە سەختەكان تێپەڕێنێت و لە ئاكامدا ژیانێكی شایستە بۆ توێژی گەنجان دەستەبەر بكرێت، هاوكات گوتی:» دەخوازم ئاشتی و پێكەوەژیان پتەوتر بێت. لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان لە ساڵی داهاتوو بە گیانێكی یەكگرتوو و نیشتیمانیانە هەوڵ بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان لە بەغدا بدەن. هەروەها خوازیارم كوردستان لەڕووی ئاوەدانی و بەسیستم بوونی دامودەزگا حكومییەكان بەرەو پێشتر بچێت».

 

Top