تووڕەبوون هاندەرە بۆ جەڵتەی مێشك

تووڕەبوون هاندەرە بۆ جەڵتەی مێشك

تووڕەبوون Anger تەنیا پەیوەندییەكان تێك نادات، بەڵكو تەندروستییش تێك دەدات، توێژەران لە زانكۆی نیشتمانیی ئایرلەندی ئاماژەیان بەمە كردووە كە تووڕەبوون لەوانەیە ئەگەری جەڵتەی مێشك Stroke زیاد بكات، كە هۆكارێكی زەقە لەپاڵ مردن و كەمئەندامبووندا، هاوكات ئاماژەیان بەوەش كردووە كە یەك لە هەر 11 حاڵەتی جەڵتەدا لە ماوەی یەك كاتژمێری پێش ڕوودانی جەڵتە، دوچاری هەڵچوون، یان تووڕەبوون دەبنەوە. هەنگاوەكانی كۆنترۆڵكردنی تووڕەبوون: لەكاتی تووڕەبووندا باش بیربكەرەوە، ئینجا قسەبكە و بڕیار بدە، لەكاتی هێوربوونەوەدا هۆكار و هاندەرەكانی تووڕەبوون بە ڕوونی دەستنیشان بكە، بەمەبەستی دووبارەنەبوونەوەیان، ئەگەر هەستت كرد كە توانای كۆنترۆڵكردنی تووڕەبوونت نییە، دەست بكە بە پیادەڕۆیی خێرا، یان مەشقی ڕاكردن، یانیش هەر چالاكییەكی فیزیكی كە بۆ تۆ چێژبەخش بێت، كاتی باش بۆ حەسانەوە و هێمنی تەرخان بكە، هەر مەسەلەیەك لۆژیكانە وەربگرە و هەوڵی چارەسەری گونجاوی بۆ بدە، لەكاتی هەڵچوون و تێكچوونی مەزاجدا مەشقی خۆخاوكردنەوە Relaxation و هەناسەی قووڵ Deep-breathing ئەنجام بدە، پاش هەموو ئەم هەنگاوانە ئەگەر هەر توانای كۆنترۆڵكردنی تووڕەبوونت نەبوو، ئەوا پێویستە كە سەردانی دكتۆر بكەیت. 

 

Top