چین بۆ ترەمپ تۆ کەسێکی دووڕووی

چین بۆ ترەمپ تۆ کەسێکی دووڕووی

پاش ئەوەی رۆژی یەکشەممەی رابردوو سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆنالد ترەمپ بە سەرۆکی چینی وتبوو "بکوژ" چونکە ئەو پێیوابوو چین بەپرسە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بووە هۆی تووشبوون و گیان لەدەستدانی ملیۆنان کەس و خراپ بوونی باری ئابووری زۆربەی وڵاتانی جیهان و زیان پێگەیاندنی ملیارەها دۆلار بە ئابووری وڵاتانی جیهان.
وتەبێژی چین "تشاو لیگیان" وەڵامی ترەمپی دایەوە کەوا هەندێ کەسی سیاسی پاش ئەوەی شکستیان هێناوە تۆمەت بۆ خەڵکی دیکە دەبەخشنەوە کە ئەو تۆمەتانە هیچ بنەمایەکیان نییەو تۆمەتی هیچ و پڕوپووچن، ئەمانەش بۆ ئەوەیە تاکو شکستەکانیانی پێ داپۆشن بە عەبەسی ناوی هێنان و هەروەها ترەمییش بە کەسێکی دووڕوو باس دەکات، چونکە هەر ترەمپ بوو زۆر بەباشە باسی سەرۆکی چینی دەکرد پێش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بەڵام ئەو ئێستا بە بکوژ ناوی دەبات.

Top