بە بڕیاری حكومەتی كۆریای باكوور هاووڵاتیان بۆ ماوەی 11 ڕۆژ خەمبار دەبن

بە بڕیاری حكومەتی كۆریای باكوور هاووڵاتیان بۆ ماوەی 11 ڕۆژ خەمبار دەبن

 

لە هەواڵێكی سەیرو سەمەرەدا ڕادیۆی ئازاد ئاسیا لە وڵاتی كۆریای باكوور ڕایگەیاندووە كە  لە ماوەی 11 ڕۆژدا خەڵکی ئەو وڵاتە لە یادی سەرکردەی کۆچکردوو کیم جۆنگ ئیل لە 10 ساڵەی کۆچی دواییدا لە زۆر شت بێبەش دەبن.

بە وتەی سەرچاوەکانی ناو کۆریای باکوور لە ماوەی 11 ڕۆژدا کە لە 17ی کانوونی یەکەمەوە دەست پێ دەکات هاووڵاتیان قەدەغە دەکرێن جگە لە ماتەمینی هیچ شتێک لە ڕای گشتی پیشان بدەن.

یەکێک لە دانیشتوانی شاری سینویجو کە هاوسنووری چینە، دەڵێت: "لە ماوەی ماتەمینیدا نابێت ئەلکحول بخۆینەوە، پێبکەنین، یان دەست بکەین بە چالاکی ڕابواردن!

تەنانەت ئەگەر خۆشەویستێکیش بمرێت لە ماوەی ماتەمینیدا، ڕێگەت پێنەدراوە بە دەنگی بەرز بگرییت و تەرمەکەش تەنیا پاش کۆتایی هێنانی ماوەی ماتەمینی بەخاک بسپێردرێت.

هەموو ساڵێک دەسەڵات ڕۆژەکانی ماتەمینی بەسەر دوو سەرکردەی کۆچکردوودا دەسەپێنێت کە عادەتەن هەفتەیەک بۆ سەرۆکی دامەزرێنەر و 10 ڕۆژ بۆ باوکی سەرکردەی ئێستا، بەڵام بەمێژ نییە كۆچی دوایی كردووە.

ئەم ساڵ، شیوەنەکە پێ دەچێت کەمێک درێژتر بێت چونکە ئەوە دەیەمین ساڵیادی کۆچی کیم جۆنگ ئیلە.

Top