هەڵهاتنی زیندانیان لە كاتی گواستنەوەیان لە شوێنێك بۆ شوێنێكیتر

هەڵهاتنی زیندانیان لە كاتی گواستنەوەیان لە شوێنێك بۆ شوێنێكیتر

 

دوابەدوای لافاوەکەی شاری مایدوگوری ویلایەتی بۆرنۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی نەیجیریا، دیواری زیندانەکانی ئەم شارە زیانی زۆری بەرکەوت و بەرپرسانی زیندان بڕیاریاندا زیندانییەکان بگوازنەوە بۆ شوێنێکی سەلامەتتر، لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٢٧٠ زیندانی ڕزگاریان بوو.

بەگوێرەی هەواڵە ناوخۆییەكان ، زۆرێک لە زیندانییەکان لە زیندانێک کە بەهۆی لافاوەوە زیانی زۆری پێگەیشتووە، لە مایدوگوری پایتەختی ویلایەتی بۆرنۆ هەڵاتوون.

عومەر ئەبوبەکر، وتەبێژی دامەزراوەی سزادانی نەیجیریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو زیندانییانە دوای ئەوەی دیوارەکانی زیندانەکە زیانیان بەرکەوتووە، لەکاتی گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی سەلامەتتر، هەڵاتوون.

ئەبوبەکر ڕایگەیاند، تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان 7 زیندانی هەڵهاتوویان دەستگیر کردووە و گوتی: هاوکاری هێزە ئەمنییەکانن بۆ دەستگیرکردنی زیندانیانی تر.

باباگانا زولۆم، پارێزگاری بۆرنۆ پێشتر ڕایگەیاندبوو، کەلە نێو زیندانییەکاندا بەشێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستی بۆکۆحەرام هەن. 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top