زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی زریانی یاگی لە میانمار
زریانی یاگی دوای وێرانکارییەکی بەرفراوان لە ڤێتنام گەیشتە میانمار و بەهۆی دروستبوونی لافاوێکی توندەوە زیاتر لە ٢٠٠ کەسی کوشتووە.
گەردەلوولی یاگی لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا بووە هۆی دروستبوونی لافاو و زەوی لەرزین لە بەشێک لە وڵاتانی چین، فلیپین، ڤێتنامی باکوور، لائۆس، تایلەند و میانمار. کۆی گشتیی قوربانیانی وڵاتی ڤێتنامی باکوور، لائۆس، تایلەند و میانمار گەیشتووەتە 500 کەس و بەشێکیشیان بەهۆی لافاو و زەوی لەرزینەوە دیارنەماون.
پێویستە بڵێین، پایتەختی میانمار لەو ناوچانەدایە کە زۆرترین زیانی لافاوی بەرکەوتووە.
گوڵان: سەردار خەلیل