ژمارەی قوربانیانی لافاو لە ئەوروپا گەیشتە ٢٠ کەس

ژمارەی قوربانیانی لافاو لە ئەوروپا گەیشتە ٢٠ کەس

 

ژمارەی قوربانیانی لافاو بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە وڵاتانی ڕۆمانیا، نەمسا، پۆڵەندا، کۆماری چیک، هەنگاریا و سلۆڤاکیا گەیشتە ٢٠ کەس.

باران و زریانێکی زۆر لافاوی لە وڵاتانی ڕۆمانیا، نەمسا، پۆڵەندا، کۆماری چیک، هەنگاریا و سلۆڤاکیا دروستکردووە و ژمارەی قوربانیانی لافاویش لە زیادبووندایە.

تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی لافاو بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە ڕۆمانیا ٧ کەس و نەمسا ٥ کەس و کۆماری چیک ٣ کەس و پۆڵەندا ٥ کەس تۆمار کراوە.

سەربازانی هەنگاریا و پۆڵەندا پێویست بوو کەنارەکانی ڕووبارەکان بە کیسی خۆڵ بەهێز بکەن. زۆرێک لە باڵەخانە مێژووییەکانی ئەم دوو وڵاتە بۆ ماوەیەکی کاتی داخران.

حکومەتی پۆڵەندا حاڵەتی "کارەساتی سروشتی" لە ناوچەکانی باشووری ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

هاووڵاتییانی هەنگاریا، پۆڵەندا و کۆماری چیکیش خۆبەخشانە بەشدارییان لە چالاکییەکانی خۆپاراستن لە لافاودا کرد. هەزاران کەس لەو وڵاتانە بۆ ناوچە بەرزەکان گواستراونەتەوە.

هەروەها پێشبینی دەکرێت، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە ئیتاڵیا کاریگەری لەسەر دروستببێت. بارانبارینی بەخوڕ لە وڵاتانی سڕبیا، کرواتیا و سلۆڤینیا ترسی ئەوە هەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا لافاوی لێبکەوێتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top