لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی پێکدادانی پاسێکی نەفەر هەڵگر لەگەڵ بارهەڵگرێک لە نەیجیریا ٣٦ كەس گیانیان لەدەستدا.
بەهۆی پێکدادانی پاسێک لەگەڵ بارهەڵگرێک لە ویلایەتی کادونا لە باکووری نەیجیریا ٣٦ سەرنشین گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارەییەكانی دەست كەوتوون سەرنشینانی پاسەکە بۆ ئاهەنگی جەژن بەڕێکەوتبوون.
تیمەكانی فریاكەوتن دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەم ڕووداوە دەستی پێکردووە و تا ئێستا وردەكاریی زیاتر بڵاو نەكراوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل