پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی کۆیە بەسەر کرانەوە

پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی کۆیە بەسەر کرانەوە

.
لە دریژەی کارو چالاکییەکانی و بەدوا داچوونی بەردەوامی بۆ چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆژەکان و کاروباری پەروەردەیی, ئەمڕۆ چوارشەممە,١٨-٩-٢٠٢٤, مامۆستا ''لقمان سعید صدیق'' بەڕیوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بەیاوەری بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە و بەڕیوەبەری بیناسازی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر, دوای ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر ڕاسپاردە و سەرپەرشتی بەڕێزیان کە بڕیاریدا قوتابخانەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە نۆژەن بکرێنەوە و بە پاڵپشتی وەزیری پەروەردە و سەرپەرشتی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و ڕاستەو خۆ لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کارکردن لە سەرجەم ئەو قوتابخانانەی کە نۆژەن دەکرێنەوە بەسەر کردەوە,
شایەنی باسە گوژمەی (٣٠٠,٠٠٠,٠٠٠) سێ سەد ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەکان تەرخان کراوە و لە ئێستادا کارەکان بە خێراییەکی زۆر بەرێوە دەچن کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی بیناسازی لە پەروەردەی گشتی و ئەندازیارانی پەروەردەی کۆیە کار لەسەر پڕۆژەکان دەکرێن و وا بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک سەرجەم کارەکانییان تێیدا بە کۆتا دێت.

Top