ئاگرکەوتنەوەیەكی گەورە لە دارستانەکانی ڕووسیا ڕوویدا

ئاگرکەوتنەوەیەكی گەورە لە دارستانەکانی ڕووسیا ڕوویدا

 

ناوچەی دارستانی ڕۆستۆڤ لە باشووری ڕووسیا ئاگری گرت

زیاتر لە ٥٠ شوێن لە ناوچەی دارستانی ڕۆستۆڤ لە باشووری ڕووسیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە زیانیان بەرکەوتووە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە بەهۆی بای بەهێزەوە، ڤاسیلی گۆلوبۆڤ، پارێزگاری ناوچەکە ڕایگەیاند، ئاگرەکە بەهۆی كەوتنە خوارەوەی هێڵەکانی کارەباوە بووە.

لە کۆی زیاتر لە ٥٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە ٢٠ حاڵەتیان کۆنترۆڵکران.

لەکاتێکدا زیاتر لە دوو هەزار تیمی ئاگرکوژێنەوە و نزیکەی 300 پارچە کەلوپەل ڕەوانەی ناوچەکە کراون بۆ کۆنترۆڵکردنی بڵێسەی ئاگرەکە، بڵێسەی ئاگرەکە تەشەنەی بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوون کرد و بووە هۆی چۆڵکردنیان.

بۆ ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە ناوچەی ڤۆرۆنیژ، نزیکەی ١٥٠ ئاگرکوژێنەوە و ٥٠ پارچە کەرەستە ڕەوانەی شوێنەکە کران و ڕێگرییان لە بڵاوبوونەوەی بڵێسەی ئاگرەکە کرد بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top