ئالای پیرۆزی کوردستان نیشانەی ھەرمانی گەلی كوردە...

ئالای پیرۆزی کوردستان نیشانەی ھەرمانی گەلی كوردە...


ئاڵا لە مێژووی ووڵاتاندا رەمزێکی دیارەو تایبەتمەندی خۆی ھەیە، وەك پیرۆزی و هێمایەك بۆ خۆدەرخستن و ناسینەوە بەكاری دێنن، گەلی كوردیش هاوشێوەی هەر نەتەوەیەكی تری دنیا، مافی ئاسایی خۆیەتی خاوەنی ئاڵاوپەرچەمی خۆی بێت چو نکە
ئالای سیمبولی بەرخودان وخەبات وتێكۆشانەنیشانەی ھەرمانی گەلی كوردە...

ساڵانە لەھەرێمی کوردستان ڕۆژی 17ـی كانوونی یەكەم وەك ڕۆژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەستنیشانکراوە.
ئەو بەروارەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوكاتەی بۆ یەكەمجار لە سەردەمی دامەزراندنی كۆماری مهاباد لە ڕێكەوتی ١٧-١٢-١٩٤٥لە گۆڕەپانی مەهاباد بەبەشداری ھەریەك لەنەمران قازی محەمەدومەلامستەفابارزانی ئالای كوردستان ھەلكرا،
بۆیەش لەم بەروارەوە١٧ی كانوونی ھەمووسالێک تایبەتمەندی وگرنگی خۆی ھەیەلای خەلکی کوردستان ،
بەوەرچەرخانێكی گرنگی مێژوویی دادەندرێت لەمێژووی سیاسی گەلەكەمان کەسەرەنجام پەرلەمانی كوردستان بە ( یاسای ژمارە ١٤ ساڵی ١٩٩٩)ئەم بەروارە(١٧-١٢)ی ھەمووسالێکی کردەرۆژی ئالالەھەرێمی كوردستان...
ماییەی شانازییەدوای نزیكەی سەدەێك ئالای كوردستان ھەرلەدەستێكی ئەمین دایە، سەرۆك مسعودبارزانی پارێزگاری لێ دەكرێت كەبەدلنیایەوەوەك سیمبولی نەتەوەیمان نەوەلەدوای نەوە
دەبێت ھەمیشەپارێزگاری لێ دەکات ،چونکە بەرھەمی خەبات وقورباندانی گەلەکەمانە ،وئیلھام بەخشی بەردەوامی کاروانی خەبات وتێکۆشانی ھەمووپێکھاتەئایینی ونەتەوەیەکانی کوردستانە،
سلاولەپێشمەرگە كەھەمیشەئالای كوردستانیان بەبەرزی ھێشتۆتەوە...

دروودبۆگیانی پاكی شەھیدانی كوردستان كەلەپێناوی ئالای پیرۆزی كوردستان گیانی خۆیان بەخت كرد.

Top