ڕەشەبایەکی وێرانکەر باشووری فلیپینی  گرتەوە

ڕەشەبایەکی وێرانکەر باشووری فلیپینی  گرتەوە

 

 

 

گەردەلولی«ڕای» باشووری فلیپینی وێران کرد و هەزاران كەسی ناچار کرد بۆ پەناگەکان ڕابکەن، بەرپرسانی حکومەت هۆشدارییان دا لە ئەگەری لافاو و وێرانکاری.

گەردەلوولەکە لە دوورگەی گەشتیاری بە ناوبانگی «سیارگائو»  لە باشووری وڵات گەیشتە وشكانی و بە خێرایی با ١٧٥ کم لە کاتژمێرێكدا، ئێستا لە بەشێکی دوورگەکە کارەبا و هێڵەکانی پەیوەندی دەبڕدرێت و فڕۆکەخانەکان و بەندەرەکان داخراون.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند: ڕەشەباکە لەوانەیە کاریگەری لەسەر 13 ملیۆن کەس هەبێت.

ئەلبێرتۆ بوكانگرا سەرۆکی ناوخۆی فدراسیۆنی نێودەوڵەتیی خاچی سوور گوتی: ئەم ڕەشەبایە زۆر ترسناکە و وەک هەڕەشەیەکە لەسەر ناوچە کەناراوەکان هەڵواسراوە.

تا ئێستا هیچ زیانیاری لەسەر گیان لە دەستدان و برینداربوون بڵاونەگراوەتەوە.

گەردەلولی «ڕای»  یەکێکە لە بەهێزترین گەردەلوولەکان كە  ئەو وڵاتەی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا گرتووەتەوە.

فلیپین بە بەردەوامی ڕووبەڕووی زریانی توند دەبێت، کە تێکڕایی 20 گەردەلوولی ساڵانەیە.

گەردەلولی "گۆنی" ی نۆڤەمبەری 2020 بووە هۆی مردن و وێرانکارییەکی زۆر لەم وڵاتەدا.

لە ساڵی ٢٠١٣، گەردەلولی «هایان»  شەش هەزار کەسی لە فلیپین کوشت.

زۆرێک لە زانایان پێیان وایە کە یەکێک لە دەرەنجامەکانی زیادبوونی گەرمبوونی جیهان زیاتر دیاردەی شڵەژاوی کەش و هەوایە.  ڕەشەبا و بارانی زۆر لەلایەک و وشکەساڵیی درێژخایەن لە لایەکی ترەوە هەڕەشە لە ژیانی خەڵکی جیهان دەکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top