شێف سومه‌یه سه‌عید: ئاواتم ئه‌وه‌یه كاره‌كه‌م گه‌وره بكه‌م و به هۆی منه‌وه گه‌نجێكی زۆر به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه له بێكاری ڕزگاریان بێت
سومه‌یه سه‌عید خانمه شێفێكی گه‌نجی دانیشتووی كه‌لاره، ساڵی 1993له كه‌لار له دایك بووه، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات له پۆلی 11ی ئاماده‌یی به هۆی سه‌ختیی ژیان و گوزه‌رانی خێزانه‌كه‌ی وازی له خوێندن هێناوه، له 2019 ژیانی هاوبه‌شی پێكهێناوه و دایكی كچێكه، له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵان، باس له ئه‌زموون و سه‌ره‌تای كاره‌كانی بۆ خوێنه‌رانی گۆڤاره‌كه‌مان ده‌كات.
شێف سومه‌یه سه‌عید له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌زی له دروستكردنی شیرینی و خواردن بووه، سه‌ره‌تا به هۆی خراپیی باری داراییه‌وه هه‌وڵی كار كردنی داوه، یه‌كه‌مجار به شه‌كری كوڵاو ده‌ستی پێ كردووه و پاشان شیرینی و خواردن و تورشی بۆ كڕیاره‌كانی ئاماده كردووه، له باره‌ى كاره‌كه‌شى گوتی: "به هۆی ئه‌وه‌ی هیج شتێكی به‌ستوو، یان حارزكراوم نییه، هه‌مووی به‌پێی داواكاری كڕیاره‌كانم دروست ده‌كه‌م، مشته‌ری خۆمم هه‌یه، سوپاس بۆ خوا خێزانه‌كه‌م هاوكاریی زۆرم ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت هاوسه‌ره‌كه‌م، لێره‌وه سوپاسی ده‌كه‌م."
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه ئایا وه‌كو خانمێكی گه‌نج له‌و كاره‌ى ده‌كه‌یت ئاوات و ئامانجت چییه و ئایا بیرت له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه له داهاتوودا كاره‌كه‌ت گه‌وره‌تر بكه‌یت؟ گوتی: "چۆن بیرم لێ نه‌كردووه‌ته‌وه، هیوا و ئاواتم ئه‌وه‌یه ڕۆژێك شوێنێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌م هه‌بێت، شیرینی و چێشته‌كانم پێكه‌وه پێكه‌ش به كڕیاره‌كانم بكه‌م، له ئێستادا به‌هۆی ئه‌ه‌وی كچه‌كه‌م بچووكه ناتوانم، به‌ڵام پشت به خوا ڕۆژێك ئه‌و ئاواته‌م دێته‌دی. چونكه تاكه ئاواتم ئه‌وه‌یه كاره‌كه‌م گه‌وره بكه‌م و، به هۆی منه‌وه گه‌نجێكی زۆر به هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زه‌وه له بێكاری نه‌جاتیان بێت." گوتیشى: "به ته‌نیا ئیشه‌كه ده‌كه‌م، به‌ڵام زۆرجار پیاوه‌كه‌م هاوكاریم ده‌كات، هاوكات زۆر زۆر سوپاسی دایك و باوكم ده‌كه‌م به تایبه‌ت، له به‌ر ئه‌وه‌ى هاوكاریی زۆرم ده‌كه‌ن، هاوكاری و پاڵپشتیی ئه‌وان نه‌بێت، منیش ناتوانم به‌رده‌وام بم."
شێف سومه‌یه له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ت چ كارێك ده‌كات؟ ئایا بارودۆخی داراییتان چۆنه؟ گوتی: "هاوسه‌ره‌كه‌م شاگرده، به هه‌ردووكمانه‌وه كار ده‌كه‌ین، كه‌چی به‌شی خه‌رجیی رۆژانه‌مان ناكات، له خانووی ماڵی باوكم ده‌ژین، سوپاسی خوا ده‌كه‌م، كرێی خانوو ناده‌ین، ئه‌گه‌ر كرێچی بووینایه، دۆخی ژیانمان زۆر قورس‌تر ده‌بوو." له باره‌ى كاره‌كه‌شى زیاتر گوتى: "سه‌ره‌تا كه ده‌ستم پێ كرد، زۆر زه‌حمه‌ت بوو، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا له به‌ر حه‌زم بۆ كاره‌كه سه‌ركه‌وتم و خه‌ڵكیش زۆر پشتگیریم ده‌كه‌ن، هه‌ره‌وه‌ها خه‌ڵكیش هه‌یه كاركردنه‌كه‌م به عه‌یب ده‌زانێت، به‌ڵام من چونكه كاره‌كه‌مم خۆش ده‌وێت، هه‌تا دێت زیاتر پێش ده‌كه‌وم. مایه‌ی خۆشحاڵییه كه ئافره‌تان له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن، منیش به‌م كاره‌م ده‌بم به هاوكار بۆ خانمانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كه ده‌وامیان هه‌یه و خواردن و شیرینییه‌كانیان به من ده‌سپێرن، چونكه ئه‌وان ئه‌و كاته‌یان نییه، یان میوانی زۆریان دێت به هه‌مان شێوه، من هه‌ر خواردنێكیان بوێت بۆیان دروست ده‌كه‌م." له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌شدا كه له چ ڕێگه‌یه‌كه‌وه خۆت به كڕیارى خوردنه‌كانت ناساندووه؟ گوتى: "هه‌ر له ڕێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه به‌ره‌وپَیش چووم،
رۆژانه وێنه و ڤیدیۆى كاره‌كانم له ستۆری و فه‌یسبووك و ئینستا و سناپ چات داده‌نێم، به‌ڵام زۆربه‌یان له فه‌یسبووك داوای خوراده‌مه‌نییه‌كانم ده‌كه‌ن." دواپرسیاریش ئه‌وه بوو: ئایا سه‌ره‌تا كه‌س ڕێگرى له كاره‌كانت نه‌كردووه؟ له وه‌ڵامدا گوتى: "به‌ڵێ، پیاوه‌كه‌م حه‌زی نه‌ده‌كرد، زۆر جار ئه‌یوت خه‌ڵك قسه‌ى باش ناكه‌ن، به‌ڵام من سوور بووم له سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به عام به هه‌موو شتێ ڕازی نییه، ده‌بێت پشت به خۆت ببه‌ستی."
سپۆت:
سوپاس بۆ خوا خێزانه‌كه‌م هاوكاریی زۆرم ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت هاوسه‌ره‌كه‌م، لێره‌وه سوپاسی ده‌كه‌م
ئاواتم ئه‌وه‌یه ڕۆژێك شوێنێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌م هه‌بێت، شیرینی و چێشته‌كانم پێكه‌وه پێكه‌ش به كڕیاره‌كانم بكه‌م
له خانووی ماڵی باوكم ده‌ژین، سوپاسی خوا ده‌كه‌م، كرێی خانوو ناده‌ین، ئه‌گه‌ر كرێچی بووینایه، دۆخی ژیانمان زۆر قورس‌تر ده‌بوو
خه‌ڵكیش هه‌یه كاركردنه‌كه‌م به عه‌یب ده‌زانێت، به‌ڵام من چونكه كاره‌كه‌مم خۆش ده‌وێت، هه‌تا دێت زیاتر پێش ده‌كه‌وم
رۆژانه وێنه و ڤیدیۆى كاره‌كانم له ستۆری و فه‌یسبووك و ئینستا و سناپ چات داده‌نێم، به‌ڵام زۆربه‌یان له فه‌یسبووك داوای خوراده‌مه‌نییه‌كانم ده‌كه‌ن