یەکێتیی ئەوروپا بڕیاری دا سزاکانی  بۆ سەر تورکیا بۆ ساڵێکی دیکە درێژ بكاتەوە

یەکێتیی ئەوروپا بڕیاری دا سزاکانی  بۆ سەر تورکیا بۆ ساڵێکی دیکە درێژ بكاتەوە

 

بە گوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ ئەنجومەنی یەكێتیی ئەوروپا بڕیاری دا  سزاکانی سەر وڵاتی توركیا بۆ ماوەی ساڵێک درێژ بكاتەوە، ئەمەش دوای پێداچوونەوەیەکی یەکێتیی ئەوروپا  دێت لە چوارچێوەی رێكاری سنووردارکردن كە یەكێتییەكە دەیگرێتە بەر بۆ بەدواداچوونی چالاکییە بێ مۆڵەتەکانی توركیا لە بواری  گەڕان بەدوای سەرچاوەکانی وزە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

یەکێتیی ئەوروپا لەم ڕووەوە دەڵێت: دوای ئەوەی جارێكی دیكە لیکۆڵینەوە و بەدواداچوونەوە كراوە بۆ کەیسی گەڕانی تورکیا لە دەریای سپی ناوەڕاست بەدوای سەرچاوەکانی وزەدا، بڕیاریان دا بۆ سزاکانی سەر تورکیا بۆ ساڵێكی دیكە درێژبکرێتەوە، تاكو ڕۆژی ١٢ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢.

 

جێگەی باسە ئەو سزایانەش بریتین لە  بلۆککردنی هەژماری ئەو کەسانەی لە لیستی قەدەغەکراوەکاندا هەن، هەروەها گەشت كردنیان بۆ ناو وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپایان لێ قەدەغە دەكرێت.

 

 

Top