بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی هەڵەبجە سەدان هەلی كار دابین دەكات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی هەڵەبجە سەدان هەلی كار دابین دەكات

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی هەڵەبجە وەک بە ڕێوەبەرایەتییەکی نوێ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرایەوە و بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمیش دەڵێت بەکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکە هەلێکی کاری زۆر بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت.

 

محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرهێنانی هەرێم سەبارەت بەم هەنگاوە ڕوونی كردەوە كە  کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە هەلی کار بۆ هەزاران هاووڵاتی دابین دەکات و دەشڵێت داواشمان کردووە زەوی تەرخان بکرێت بۆ ناوچەی پیشەسازی هەڵەبجە کە بەمەش دەتوانرێت كارگەیەكی زۆر لەو شارە بكرێتەوە و هەلی کاریش بۆ هەزاران هاووڵاتی دابین بکرێت.

 

شایانی باسە لە ساڵی 2015وە بڕیاری کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەرچووە، بەڵام وەک ئیدارەی هەڵەبجە دەڵێت لە ناوبینایەکی کرێدایەو و بە تەنیا کارمەندێکەوە کە بەڕێوبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەڵەبجەیە بە وەکالەت کراوەتەوە .

Top