مه‌سرور بارزانى سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان چوار ملیار دیناری وه‌كو هاندان بۆ پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ته‌رخانكرد

مه‌سرور بارزانى سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان چوار ملیار دیناری وه‌كو هاندان بۆ پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ته‌رخانكرد

به‌پێى نووسراوێكى سه‌رۆكایه‌تی دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ لە 9/11/2021 ده‌رچوو كە تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كە له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتى و پاراستنى ته‌ندروستی هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ئەوە له‌سه‌ر بڕیاری رێزدار مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومەتی هه‌رێمى كوردستان بڕی پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌ ملیارێك و 500 ملیۆن دیناره‌وه‌ بۆ پێنج ملیار دینار زیاد كراوە.
هاوكات چوار ملیار دیناریش بۆ یه‌ك جار وەکو هاندان بۆ پزیشك و پەرستارو کارمەندانی تەندروستی و تاقیگە و . . . تاد، تەرخان کراوە و هەموو مانگێكیش بڕی 150 ملیۆن دینار بۆ هەڵمەتی هوشیاری تەندروستی خەرج دەكرێت.

Top