وەرگەڕانی پاسک بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی دە کەس

وەرگەڕانی پاسک بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی دە کەس

 

لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە یەزدی وڵاتی ئێران، 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 36 کەسیش برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کرێکارانی ئێران، محەممەد ئاشقی، بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگای یەزد، زانیاری لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاو كردەوە.

ئاشقی گوتی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پاسێک کەلە بوشەهرەوە بەرەو مەشهەد دەڕۆیشت لە 130 کیلۆمەتری میحوەری یەزد - تەبس وەرگەڕا و تێیدا 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 36 کەسیش برینداربوون.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕێگاوبانەکانی وڵاتەکە زانیاری لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە نەدا و ئاماژەی بەوەدا: "بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی ناوچەکە کراون".

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top