نەتەوە یەکگرتووەکان: لە میانمار تا ئێستا پێنج هەزار و ٥٣٠ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە میانمار تا ئێستا پێنج هەزار و ٥٣٠ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون

 

نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە دوای کودەتا سەربازییەکەی میانمار لە ساڵی ٢٠٢١ لانیکەم پێنج هەزار و ٥٣٠ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون.

لیز تروسێل، وتەبێژی نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی ئۆفیسی جنێڤ ڕایگەیاند، لە دوای کودەتا سەربازییەکەی میانمار لە ساڵی 2021، پێنج هەزار و 530 مەدەنی کوژراون و زیاتر لە سێ ملیۆن و 300 هەزار کەسیش ئاوارەبوون.

تروسێل لە ڕاپۆرتەکەی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕایگەیاند، کە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکە لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین بەهۆی "توندوتیژی سەربازییەوە".

ناوبراو ئاماژەی بە کاریگەریی تێکدەرانەی توندوتیژی و کاولکاری و بێبەشکردن لەسەر تەندروستی دەروونی خەڵک کرد و کەمکردنەوەی مافە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی ڕاگەیاند.

لە دوای کودەتاکەوە نزیکەی ٢٧ هەزار و ٤٠٠ کەس دەستبەسەر کراون و لەو کاتەوەی کە لە مانگی شوباتدا سوپای میانمار دامەزراندنی سەربازیی جێبەجێ کردووە، گەنجان لە میانمار ناچار کراون لە سوپادا خزمەت بکەن یان لە پێناوی سوپادا بجەنگن و ئەم بڕیارەش وایكردووە گەنجان لە وڵات هەڵبێن، دەستگیرکردنەکانش زیادیان کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top