لە30 ساڵی رابردوودا ئەڵمانیا نرخ هەڵاوسانی وای بەخۆوە نەبینوە

لە30 ساڵی رابردوودا ئەڵمانیا نرخ هەڵاوسانی وای بەخۆوە نەبینوە

لەگەڵ بەرزبوونەوەی داهاتی تاكەكەسی و بەهێزی ئابووری ئەڵمانیا بەڵام نرخ هەڵاوسان لەو وڵاتەدا بەرێژەیەكی زۆر خێرا رووی لە هەڵكشان كردووە ، ئەمەش هاوڵاتیانی نیگەران كردووە. بەپێی ئامارە فەرمییەكانی حكومەتی ئەڵمانیا بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا و گاز لە لایەک و نرخی خۆراک و کرێی خانوو لە لایەکی دیکە، یەكێكە لەمەترسیەكانی بەردەم قورسبوونی ژیانی تاك لەو وڵاتە، بەتایبەتی كە هەڵاوسانەكە لەو وڵاتە بۆ 5٪ بەرزبووەتەوە، کە بەرزترین ئاستە لە سێ دەیەی رابردوودا. میدیای وڵات هۆکاری بەرزبوونەوەی هەڵاوسانەکە دەخاتە ئەستۆی بانکی ناوەندیی ئەوروپا.
"بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی روویداوە. هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی ماددە سەرەتاییەکان بۆ کارگەکان کە لە دوای کۆرۆنا روویداوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شتومەکە. ئەمە لە بەرزبوونەوەی نرخەکان لە کەرتی میوانداریدا بەدی دەکرێت. دەڵێن ئەمە کاتییە، بەڵام بەرزبوونەوەی سووتەمەنی و نەوت ئەوە دەردەخەن کە تاوەکو ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بەرزبوونەوەی نرخ بەردەوام دەبێت."

Top