لەسەر گرتنەوەی ئاوی رووبارەكان لەلایان ئیرانەوە، عیراق لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵا تۆمار دەكات
بەپێی هەواڵەكانی میدیای عێراقی مەهدی حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵای لە دژی ئێران کردووە.
ئەو نیگەرانی و هەرەشەی تۆماركردنەی سكاڵایەی حكومەتی عیراق لەدژی ئیران دەگەڕێتەوە بۆ دروستکردنی چەندین بەنداو تونێل لەسەر رووبارەکان لەلایەن ئێرانەوە كە ئاڕاستەی ئاوەكانیان گۆڕیوە و ناهێلین ئەو بەشە ئاوەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستە بێت.
هەر بەهۆی گرتنەوەی ئاو لەرووباری سیروان لەلایەن ئێرانەوە ئاستی ئاوی سیروان تا رادەی وشكبوون دابەزیووە و سەرچاوەی ئەو ئاوەش رۆژهەڵاتی کوردستانە، شایانی باسە رووباری سیروان پاش ئەوەی بە هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت لەپاشان دەڕژێتە ناو رووباری دیجلەوە.