هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی سعودیە لانی کەم 264 یاخی بووی حووسییان کوشت

هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی سعودیە لانی کەم 264 یاخی بووی حووسییان کوشت

 

 

هاوپەیمانیی سەربازی بە سەرۆکایەتیی سعودیە ڕایگەیاند: کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەلایەنی کەم 264 یاخیبووی لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا لە دەوروبەری مەئریب کوژراون.

مەئریب لە باکووری ڕۆژهەڵاتی یەمەن، لە سنووری سعودیە، تاکە شاری باکوورە کە هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی دڵسۆزی حکومەتی عەبد ڕەبۆ مەنسور هادی دایە.

جووڵانەوەی ئەنساروڵا کە پێکهاتبوون لە حوسییەکان و هاوپەیمانە سیاسییەکانیان و بەشێک لە سوپا، نزیکەی دوو مانگ و نیو پێش ئێستا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارەکە دەست پێ کرد، سەرەڕای پێشکەوتنی بەرفراوان بۆ کۆنترۆڵکردنی مەئریب، سعودیە دوو هەفتە پێش ئێستا بۆردومانی پێگەکانی حووسییەكانی لە دەوروبەری شارەکە چڕتر کرد.

بەوتەی هاوپەیمانێتی سەربازیی ڕیاز و هاوپەیمانەکانی، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە بۆردوومانێكدا 36 ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێنراون و زیاتر لە 264 حووسی لە ناوچەی ئەلجەواب لە 50 کیلۆمەتری باشووری مەئریب و ئەلکەسری لە 30 کیلۆمەتری باکووری ڕۆژئاوای شار كوژراون.

هەڵکشانی شەڕ لە یەمەن لە کاتێکدا دێت کە دوو یاریزانی گەورەی بیانی لە شەڕی شەش ساڵەی ئێران و سعودیە بەم دواییانە گفتوگۆکانیان دەست پێ کردووە بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان.

سعودییە و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی 2015دا چوونە ناو گۆڕەپانی شەڕ لە یەمەن دوای ئەوەی کە حووسییەکان لە بەرەکانی چوونە ناو بەندەری عەدەن- ی پایتەختی حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی عەبد ڕەبۆ مەنسور هادی بوون  هەرچەندە قۆناغی یەکەمی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان بە ناوی " گەردەلوول" مانگێک دواتر کۆتایی هات، بەڵام قۆناغی دووەمی دەستێوەردانی سەربازی بۆ پشتگیریکردنی "حکومەتی شەرعی" ی مەنسور هادی بە ناوی "گەڕاندنەوەی هیوا" دوای شەش ساڵ بەردەوامە.

كارەساتی یەمەن لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە "گەورەترین تراژیدیای مرۆیی ئەمڕۆی جیهان" وەسف کراوە، تا ئێستا زیاتر لە 100 هەزار کەس کوژراون و بریندار بوون و ملیۆنان کەسیش، بە منداڵیشەوە مەترسیی برسێتی و نەخۆشییان لەسەرە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top