هه‌ولێر گرنگى به خولى كوردستان و عێراق ده‌دات
هه‌ولێر گرنگى به خولى كوردستان و عێراق ده‌دات
ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر بڕیارى داوه ئه‌م وه‌رزه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتى هه‌ردوو تیپى خولى كوردستان و عێراق بن، بۆیه له ئێستاوه راهێنه‌رانى یانه‌كه‌یان سه‌رپشك كردوه له ده‌ستنیشان كردنى یاریزانان بۆ ریزى یانه‌كه‌یان، بۆ خولى عێراقی هه‌ولێر پشتى به‌تواناكانى راهێنه‌رى كورد دكتۆر ته‌ها به‌ستبوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و راهێنه‌ره داوا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه، هه‌ولێریش ده‌یه‌وێت ئه‌م تیپه بكاته ژماره‌یه‌كى گه‌وره له خولى عێراقی، بۆ خولى كوردستانیش هه‌ولێر ئه‌مجاره پشتى به‌تواناكانى مامۆستا شوان ئه‌نوه‌ر به‌ستووه كه یاریزانى پێشووى یانه‌ى بروسك بووه، له باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانیش مامۆستا بێجان ئیبراهیم ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتى هه‌ردوو تیپى كوردستان و عێراق ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو تیپه‌مان ببنه ژماره‌یه‌كى گه‌وره له هه‌ردوو خول، ئێستا سه‌ره‌تاى خولى عێراقه‌وه و ده‌مانه‌وێ ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنین بۆ هه‌ردوو خول چه‌ندین گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ یاریزانان واژوو كردووه و زیاتریش پشت به‌تواناى یاریزانانى كورد ده‌به‌ستین ئومێدی زۆرمان به یاریزانانى شارى هه‌ولێر هه‌یه، بێجان ئیبراهیم گوتیشى" چه‌ند یاریزانێكى پیشه‌گه‌رمان هێناوه بۆ خولى عێراقی و چه‌ندین گرێبه‌ستى یاریزانانى تریشمان نوێی كردۆته‌وه، ئێمه نه‌مانده‌ویست دكتۆر ته‌ها ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه ، ئێستا ئه‌و راهێنه‌رى یانه‌كه‌یه تاكو ده‌ست نیشان كردنى راهێنه‌رێك بۆ یانه‌ى هه‌ولێر په‌یوه‌ندیمان به چه‌ندین راهێنه‌ر كردوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركی مه‌شقی یانه‌ى هه‌ولێر له ئه‌ستۆ بگرێت،راهێنه‌رێكیش ده‌هێنین له نێو عێراق بێت، بۆ خولى كوردستانیش ستافێكى راهێنه‌رى كوردمان ده‌ستنیششان كردوه و ده‌مانه‌وێ به‌م یاریزانانه و ستافه راهێنه‌ره لاوه ئاست و ئه‌نجامى باشمان هه‌بێ له خولى كوردستان، بۆ ئه‌و خوله‌ش پشتمان به لاوه‌كانى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستمان كردوه و چاومان له ئه‌نجامى باشه، له‌باره‌ى گرفتى دارایی‌ش ناوبراو گوتى" وه‌كو یانه به‌شداربووه‌كانى تر‌ى خولى عێراق داواى بودجه‌مان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش كردوه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى دارایمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات گرفته داراییه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و كاره‌كانى خۆمان پێ ئه‌نجام بده‌ین، چونكه خولى عێراقی پێویستى به‌تواناى دارایی زۆر هه‌یه و ده‌بێ بۆ ئه‌نجامى باش تواناى دارایى باشت له ژێر ده‌ست بێ، هه‌رچى له‌توانامان دابێت بۆ خزمه‌ت كردنى وه‌رزشیی شارى هه‌ولێر ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ناوی هه‌ولێر هه‌میشه به‌رز بێت و بتوانین هه‌ولێر یه‌كێك بێت له تیپه به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق.
كارزان كانه‌بی