بۆ چى پارتى ، پێشه‌نگ ده‌مێنێته‌وه‌ ؟!..

بۆ چى پارتى ، پێشه‌نگ ده‌مێنێته‌وه‌ ؟!..

مێژوویی دوێنى و ئه‌مڕۆ ، گه‌واهیده‌رى ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی پارتی دیموكراتى كوردستانه‌ له‌ قۆناغه‌ سه‌خت وهه‌ستیاره‌كاندا به‌ رابه‌رایه‌تیی وكارێزمایی هێژا مه‌سعوود بارزانی وه‌ك سه‌رۆكێكی خاوه‌ن مێژووییه‌كى پر سه‌وه‌ریی وشانازییه‌ و سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كهه‌لۆێستى و هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و تێكۆشه‌ر و نه‌به‌زیوی ئه‌وتۆش كه‌ له‌ خاوه‌ندارێتی و به‌رگری و فیداكاری له‌ دۆز خاك و نه‌ته‌وه‌یی و سازشنه‌كردن و خۆنه‌چه‌ماندن و جێی هیوا و متمانه‌ی هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه‌ كه‌ دڵسۆزی كوردایه‌تین.
پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك هه‌میشه‌ په‌یامی دیموكراسی و خه‌باته‌ له‌ پێناو وه‌دیهێنانی ئازادی و مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان، په‌یامێك ڕۆچوو به‌نێو ئه‌زموونه‌ مێژووییه‌كاندا، پارتى به‌ ئازایه‌تی و خۆڕاگری و پێشكه‌شكردنی هه‌زاران شه‌هید و بریندار، كوردستان و عێڕاق و جیهانیشیان له‌ تیرۆریستان و هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌رێمایه‌تی وگه‌مارۆدان پاراست، بۆیه‌، هه‌ر پارتییه‌ پارێزه‌ری خاكی كوردستان و حزبی قوربانیدان و شه‌هیدانه‌، چونكه‌ پارتی زامنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستانه‌، چه‌ندین كه‌سمان به‌خشیوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌ ئامانج، بێگومان ڕێگایه‌كی زۆرمان بڕیوه‌ و زۆریشمان له‌به‌رده‌مدا ماوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌ سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی، كه‌ خۆی له‌ سه‌ربه‌خۆییدا ده‌بینێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ پاڵپشتی پارتی بین.
پارتی دیموكراتى كوردستان حزبی به‌رگریكردنه‌ له‌ مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كورد، خۆ به‌ خاوه‌نی كورد ده‌زانێت، چونكه‌ تاكه‌ حزب كه‌ به‌رگری له‌ مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان و گه‌لی كورد بكات، پارتی، تاكه‌ حزب كه‌ بتوانێت نوێنه‌رایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه‌ بكات، حزبی به‌رخودان و خۆڕاگرییه‌، ته‌نیا پارتی ده‌توانێت ئێمه‌ بپارێزێت و مافه‌كانی ئێمه‌ش به‌ ده‌ست بهێنێت، ، چونكه‌ سه‌ركه‌وتنی پارتى واتا، سه‌ركه‌وتنی كوردستان و به‌ فیڕۆنه‌چوونی خوێنی شه‌هیدانه‌.بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و ده‌ستكه‌وتی زیاتر و رێزگرتن له‌ قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و شادبوونی رۆحی شه‌هیده‌كانمان .
پارتى ڕێبازی "بارزانیی نه‌مر" و حكومڕانی و ده‌وڵه‌تدارییه‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان، زامنی هه‌رده‌م پێدانه‌وه‌ی متمانه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا و ڕۆژبه‌ڕۆژیش ئه‌و بڕوابوونه‌ به‌تین و پۆڵایینتر ده‌بێ، چونكه‌ تاكى پارتی، پێشمه‌رگانه‌ وكوردپه‌وه‌رانه‌ و نیشتیمانپه‌وه‌رانه‌ ، ئه‌مڕۆ زۆر هۆشیاره‌ و ده‌زانێ قوربانی بۆچی ده‌دات و به‌رگری له‌ چ دۆزێكی ڕه‌وا ده‌كات. هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌ ، له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانى گشت ئه‌و مافه‌ره‌وایانه‌یه‌كه‌ ساڵانێكى زۆره‌ ده‌سه‌ڵات یه‌ك له‌ دواى یه‌كه‌كانى عێراق خۆیان له‌ جێبه‌جێكردنیان ده‌دزنه‌وه‌، به‌ڵام پارتى دیموكراتى كوردستان سه‌رسه‌ختانه‌ پشتیوانى له‌و مافانه‌ ده‌كات له‌ پێناو چه‌سپاندن و به‌ده‌سهێنانیان ، بۆیه‌، ئه‌مڕۆ كوردستانیان به‌ باورێكى زۆره‌وه‌ ده‌نگ و متمانه‌ی خۆیان ده‌به‌خشنه‌ ئه‌و كاندیدانه‌ى كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن له‌ پێناو به‌رگریكردن له‌ خاك وماف و قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌ به‌رهه‌مى خه‌باتى ده‌یان ساڵه‌ و خوێنى شه‌هیدان و ماندبوون وخه‌باتى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هه‌موو دڵسۆزانى ئه‌م گه‌ل ونیشتیمانه‌یه‌.

 

Top