ئەڵمانیا داواکاریی ئێران بۆ ئازادكردنی سەرمایەی دارایی هەڵپەسێردراوی ڕەت دەكاتەوە

ئەڵمانیا داواکاریی ئێران بۆ ئازادكردنی سەرمایەی دارایی هەڵپەسێردراوی ڕەت دەكاتەوە

 

ئاژانسی ڕۆیتەر لە ڕاپۆرتێكیدا بڵاوی كردەوە كە حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لابردنی هەڵپەساردنی ئەو 10 ملیار دۆلارە هەڵپەسێردراوەی کردووە وەک ئاماژە بۆ نیازپاکی   و وەک مەرجێک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان سەبارەت بە رێککەوتنە ناوەکییەکە، لەم بارەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە ئەڵمانیا هەر داواکارییەکی ئێرانی بۆ ئەمەریکا ڕەتدەکاتەوە کە سەرمایەی دارایی هەڵپەسێردراوی ئێران ئازاد بکات.

 

هەر پەیوەست بەم بابەتەوە جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا ئامانجی گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنەکەیە، بەڵام هەردوولا ناکۆکن لەسەر ئەوەی چ هەنگاوێک بنێین و کەی دەستپێبکەنەوە، لەگەڵ ئەو کێشە سەرەکیانەی کە تاران سنووردار دەکات و سزاکانی واشنتۆن وەک خۆی دەیهێڵنەوە بەسەر ئێراندا.

 

جێی باسە لە ساڵی 2015سەرۆک دانۆڵد ترامپ، ئەمەریکا بە شێوەیەکی تاکلایەنە لە ڕێککەوتنەکەی  لەگەڵ ئێران، بەریتانیا، فەرەنسا، چین، ڕوسیا و ئەڵمانیا، کشایەوە، بۆ ئەوەی ئێران پەرە بە چەکی ناوەکی نەدات.

 

 

Top