گه‌نجانی كه‌ركووك ده‌نگ به كاندیدانی پارتی ده‌ده‌ن
پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی 10ـی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌دین، ئه‌نبار، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، واست، دیاله) به‌ربژێری هه‌یه، ئه‌گه‌رچی له هه‌ڵبژاردنی پێشوو له كه‌ركووك هه‌ڵبژاردنی بایكۆت كرد، به‌ڵام بڕیاری داوه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شداری بكات و دوو به‌ربژێری هه‌یه. بۆ مسۆگه‌ركردنی 12 كورسیی پارێزگای كه‌ركووك، 13 لیست و هاوپه‌یمانێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له كێبڕكێدا ده‌بن. پارێزگای كه‌ركووك ١٣ كورسی هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێك له كورسییه‌كان به‌ر سیستمی كۆتا ده‌كه‌وێت، به‌مه‌ش كێبڕكێی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ١٢ كورسییه‌كه‌ی دیكه ده‌بێت.حزب و لایه‌نه كوردییه‌كان به شه‌ش لیست و هاوپه‌یمانییه‌ك، حزب و لایه‌نه توركمانه‌كان به یه‌ك لیست و هاوپه‌یمانییه‌ك، لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان به دوو لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌وه ده‌چنه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ كێبڕكێكردن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 12 كورسییه‌كه‌ی پارێزگای كه‌ركووك.
به‌پێی یاسای نوێ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارێزگای كه‌ركووك دابه‌ش كراوه به سه‌ر (3) بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا، بازنه‌ی یه‌ك له پێنج كورسی ( 4 پیاو و یه‌ك ژن ) بازنه‌ی دووه‌م 4 كورسی ( 3 پیاو و یه‌ك ژن ) بازنه‌ی سێیه‌م 3 كورسی ( 2 پیاو و یه‌ك ژن) پێكهاتووه.
رۆژنامه‌نووس مه‌ریوان حه‌كیم جه‌باری:
من وه‌ك كه‌ركووكییه‌ك بۆیه ده‌نگم بۆ كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه، چونكه ڕووداوه‌كانی ڕابردوو ڕاستی ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه شكۆی ئه‌م شاره به پارتی ده‌پارێزرێت و پارتی سازش له‌سه‌ر كه‌ركووك ناكات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕوونبوه‌وه تاكه لایه‌ن كه بتوانێ مافی تاكی كه‌ركووكی بپارێزێ پارتی دیموكراتی كوردستانه پارتی خاوه‌نی سه‌رۆكێكی به‌هێزی وه‌ك بارزانییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان سه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌یه له ناو خۆی عێراق تاكه سه‌رۆك و مه‌رجه‌عه كه قسه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت، ده‌توانی كه‌ركوك بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر هێڵی ئارام ، كه‌ركووكییه‌كان تووشی ئاریشه‌و ئاسته‌گی زۆر بوونه‌وه بۆیه تاكه هیوامان كه مابێ پارتی و سه‌رۆك بارزانییه، بۆیه ده‌نگم بۆكاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستانه تاوكو له‌ئێستاو ئایینده شكۆی خۆم و ئاڵا‌و نه‌ته‌وه‌م پارێزراوبێت تاكو زمان و كلتوری كوردی له له‌ناوچون بپارێزم پاداشتێكی ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌مه‌وه كه له ڕابردوو ئێستادا بۆ كه‌ركووكی داوه.
بێلان عاسی چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌بواری ئافره‌تان له‌كوردستان: بۆیه ده‌نگ به پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیده‌كانی ئه‌ده‌م، ،مێژووی پڕله خه‌بات و تێكۆشان و شانازی ئه‌و حزبه پێم ده‌ڵێت ئه‌بێت ده‌نگ به پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌م ،پارتی هه‌میشه له كاتی ته‌نگانه‌دا له سه‌نگه‌ری گه‌ل و نیشتیمان‌دا بووه وقوربانی داوه وهیچ كاتێك به‌رپرسانی ئه و حزبه خۆیان له به‌رپرسیاریه‌تی نه‌دزیووه‌ته‌وه و داكۆكیان له ته‌واوی مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد و پرنسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردووه، له سالێ 1991و تاۆه‌كو ئه‌مڕۆ پارتی چ له‌ناو حكومه‌ت چ له‌ناو په‌رله‌ماندا زیاتر خزمه‌تی هاولاتیانی كوردستانیان كردووه، بۆیه باوه‌ری ته‌واوم به دڵسۆزی و لێهاتوویی سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌یه و دڵنیام به هه‌مان ڕه‌حیه‌ته‌وه كار له‌سه‌ر ته‌واوی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات بۆیه ده‌نكی پێ ئه‌ده‌م .
مه‌ریوان تاڵب چالاكی مه‌ده‌نی:
كاتێك ده‌بینم پارتێك خاوه‌نی سه‌رۆكێكه كه هه‌میشه هه‌ڵگری ئاڵای سه‌ربه‌خۆییه بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و چی كاتێك كوردستان له‌لایه‌ن دووژمنان و نه‌یارانه‌وه ده‌كرێته ئامانج سه‌رۆك بارزانی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك دژی داگیركه‌ران ده‌وه‌ستێته‌وه، نموونه‌شمان شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و داستانه‌كانی پردێ و سوحیلایه دژ به خائینانی ناوخۆیی وده‌ره‌كی هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ده‌ریایه‌ك خوێن و پۆلێك شه‌هیدو بریندارمان داوه له‌به‌ر ئه‌مانه‌یه ده‌نگی من بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆیه هه‌تا ماوم ده‌روێش و موریدی ڕێبازی پیرۆزی بارزانیم .