لە وەزارەتی پێشمەرگە دامەزراندن لەدەرەوەی سستەمی بایۆمەتری ناكرێت
وهزیری پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لەبارەی دامهزراندن له وهزارهتی پێشمەرگە رایگەیاند: هەموو پڕۆسەیەکی دامەزراندن ئەنجامبدرێت ئەوە لەژێر سیستەمی بایۆمەتری حکومەتی هەرێم تێپەڕ دەبێت.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا سەنتەری وەزارەتهكهی رایگەیاند: ئێستا بەهیچ شێوەیەك دامەزراندن لە وەزارەتی پێشمەرگە بوونی نییە و نەکراوه و جەختی لەوەكردەوە كە وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان وەك هەر دامەزراوەیەکی دیكە پرسی دامەزراندنی تێدا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان راگیراوە.
هەروەها ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکاتەوە کە باس لەدامەزراندنی لێرە و لەوێی هاوڵاتییان دەکرێت وەک پێشمەرگە و ئاماژەی بەوەشدا كە ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی راستی تێدا نییە و هەر کاتێك دەرگای دامەزراندن بکرێتەوە ئەوە وەزارەتی پێشمەرگە بە فهرمی و بەئاشكرا رایدەگەیهنێت و بۆ هەر پڕۆسەیەکی دامەزراندن ئێستا دەبێت لەژێر سیستەمی بایۆمەتری حکومەت تێپەڕبێت و هەر ناولێنانێکی دامەزراندن بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو سیستەمە ئەوە بێ بنەمایە و ناچێتە چوارچێوەی دامەزراندنی فهرمییەوە.