ئەڵمانیا ... بۆ یەکەمجار ژنێک بووە سەرۆکی شارەوانیی بەرلین

ئەڵمانیا ... بۆ یەکەمجار ژنێک بووە سەرۆکی شارەوانیی بەرلین

 

فرانسیسکا گیفی لە سۆسیال دیموکراتەکانی ئەڵمانیا لە هەڵبژاردنێکی ناوخۆییدا هاوتەریب لەگەڵ هەڵبژاردنی فیدڕاڵی سەرکەوتنی بە دەست هێنا و وەک یەکەم ژن بوو بە سەرۆکی شارەوانیی پایتەختی ئەڵمانیا، و بەرپرسیاریەتیی 3.5 سێ ملیۆن و نیو هاووڵاتیی لە ئەستۆ گرت .

فرانسیسکا گیفی تەمەنی 43 ساڵە و پێشتر لە  سەردەمی حوكمڕانیی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکل وەزیری خێزان بووە.  

لەو هەڵبژاردنەدا فرانسیسکا گیفی لەگەڵ بتینا ژاراش کاندیدی پارتی سەوز کێبڕکێی کرد، هەروەها ئێوارەی ڕۆژی هەڵبژاردنەكە یەکەم خەمڵاندنەكانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەریخست كە  ژاراش لە پێشڕەویدایە.

لەگەڵ ئەوەشدا بە داخستنی کاتژمێرەکانی دەنگدان، دۆخی سۆسیال دیموکراتەکان باشتر بوو، لە کۆتایدا فرانسیسکا گیفی بە ڕێژەی 21.4٪ی دەنگە لەبەرامبەر ڕێژەی (18.9٪ ) بەسەر کاندیدی سەوزەکاندا سەركەوت.

ماوەی 20 ساڵە سۆسیال دێموکراتەکان سەرۆکی شارەوانی پایتەختی ئەڵمانیانیان بە دەستەوەیە،

میشێل مولەر سەرۆکی شارەوانی پێشوو ڕەتی کردەوە کە دوای دوو خول لە پۆستەكەی خۆی کاندید بکاتەوە و هۆڵی شارەوانی بەجێهێشت،  ئەو هیواخوازە ئەم جارە لە ئاستی فیدرالیدا ڕۆڵێکی نوێ ببینێت.

فرانسیسکا گیفی ڕایگەیاندووە: کە بەنیازە لەگەڵ پارتی سەوز و لایەنەکانی دیکەی ئەڵمانیا گفتوگۆ بکات بۆ پێکهێنانی تیمێکی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی پایتەخت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top