هه‌میشه " به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی "..
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك مێژوویی له سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ مافی سه‌ربه‌خۆیی له مێژوویی گه‌لان بكه‌ین ، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ریفراندۆم مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕای گشتی و بۆچوونی ته‌واوی خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێ، هاوكات به دیموكراسی ڕاسته‌وخۆش ناوی ده‌برێ, له سه‌رده‌می یۆنانییه‌كان دیموكراسی هه‌ر شێوازی ڕاسته‌وخۆی هه‌بووه و خه‌ڵك له گۆڕه‌پانه‌كان كۆ بوونه‌ته‌وه و بڕیاریان داوه، به‌ڵام به‌هۆی زۆربوونی خه‌ڵك و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌كان، له ساڵی 1790 بۆ یه‌كه‌م جار ڕیفراندۆم له شاری نیس و ساڤۆی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ خه‌ڵك ئه‌نجام دراوه، خه‌ڵكی ئه‌و دوو ناوچه‌یه سه‌رپشك كراون له‌وه‌ی ده‌نگ به چوونی ناوچه‌كانیان بۆ نێو فڕه‌نسا بده‌ن، یان به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌تی بكه‌نه‌وه، دواتریش له هه‌رێمی سانت گالن له 1831 له سویسرا ئه‌نجام دراوه و له زۆرێك له وڵاتانی دنیاش ئه‌نجام ده‌درێ.
بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ڕه‌سه‌ن له‌ناوچه‌كه كه خاك و گه‌له‌كه‌ی به ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك عێراق كه دوور له ویستی خۆی پێوه‌ی لێكێنراوه و سه‌د ساڵه خه‌بات وقوربانیی ده‌به‌خشی و چه‌ندین شۆڕش و راپه‌ڕینی له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌ره‌واكانی به ئه‌مروِشه‌وه بۆ به‌رپا كردووه ، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی پێوه‌ست بوو به ناسنامه و دۆزی ره‌وای كورد و خه‌بات و خوێنی شه‌هیدان و ئاكاری سیاسی خۆمانه‌وه، موڵكی حزبێك و سیاسه‌ته‌كانی نییه، به‌ڵكو سه‌ده‌یه‌كه گه‌لی كورد خه‌باتی بۆ كردووه تا بتوانێ له فۆڕمی ریفراندۆمدا دۆزه‌كه‌ی به‌رجه‌سته بكات، دۆزی كورد دوای ریفراندۆم زۆر زیاتر چووه‌ته پێشه‌وه به جیهان ناسێنرا سه‌ڕه‌رایی ئه‌و پیلانگێری و گه‌له‌كۆمه‌كییه كه دژی ئه‌نجامدرا ، هاوشێوه‌ی ساڵی 1991 له‌كاتی كۆڕه‌وه ملیۆنییه‌كه‌ی گه‌لی كورد روویان له سنووری وڵاتان كرد، دۆزی كورد به‌نێوده‌وڵه‌تی كرا، ئه‌مجاره‌ش ده‌نگی به‌ڵێ كورد بۆ مافی سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشته هه‌موو جیهان..
گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان پاش له‌ناوچوونی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003دا بوون به لایه‌نی سه‌ره‌كی له دروستكردنی عێراقی نوێ‌دا كه قوربانیی زۆریان له پێناو عێراقێكی ئازاد ودیموكراس به‌خشی و ده‌یانه‌ویست سه‌رجه‌م ئه‌و سته‌مكاری و تاوانانه‌ی كه به‌هۆی رژێمه یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه تووشیان ببووه له لایه‌ك دابنێن و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كاندا هه‌ڵ بده‌نه‌وه‌و پێكه‌وه به ئازادی و یه‌كسانی بژین.به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی عێراق خۆی به‌هێزكرده‌وه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا و عێراقی نوێی به‌هه‌مان زێهنیه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشووتر جارێكی، سته‌م و پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد ده‌ستپێكرده‌وه‌و هه‌ر له جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستووره‌وه بگره هه‌تا ده‌گه‌یه‌ته بڕینی بودجه‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و جوڵاندنی هێز و هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردن و كۆتایی هێنان به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان .
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كه زۆرینه شیعه بوون زۆریان له نێو باوه‌شی خاكی كوردستان و له نێو گه‌لی كورد هه‌ڵگیرسانه‌وه ، رابردوویان له بیركرد و به‌شیوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌ستووری عێراقیان پێشێل ده‌كرد و هه‌وڵیان ده‌دا پێگه‌ی كورده‌كان لاواز بكه‌ن و تا بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌ژێرده‌ستی بمێننه‌وه. مادده‌ی 140 كه یه‌كێك له مادده ده‌ستووریه‌كانی تایبه‌ت به ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه‌و له راستیدا یه‌كێك له به‌هێزترین هۆكاره‌كانیش بۆ به‌شداریی كورد له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ بوو، به‌رده‌وام و به بیانووی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی عێراقه‌وه پشتگوێ ده‌خرا. سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن و سڕینه‌وه‌ی كوردان له‌و ناوچانه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان پێكرده‌وه‌و په‌ره‌یان سه‌ند. هاوكات ده‌سه‌ڵاتی عێراق نوقمی گه‌نده‌ڵی بوو. چه‌نده كات تێپه‌ڕ ده‌بوو ئه‌وه‌نده‌ش كێشه‌و گرفته‌كانی نێوان كورده‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی عێراقدا قووڵتر و ئالۆزتر ده‌بوون.
دوای هه‌وڵێكی زۆر وبه‌رده‌وامی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان و به‌تایبه‌ت سه‌رۆك مسعود بارزانیی له پێناو چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی له‌گه‌ل به‌غدا و به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی عێراقیی فیدراڵیدا بێ هیوا ببوو. دواتر گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ره‌ی كه عێراق ئه‌و وڵاته نیه كه تێدا بكرێ كورد و عه‌ره‌ب به یه‌كسانی بژین و تێیدا شه‌راكه‌ت و ته‌وافق جێبه‌جێ بكرێت . هه‌ر بۆیه ، له بارودۆخێكی وه‌هادا سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی مێژوویی و بوێرانه‌یان دا. بڕیارێك كه له مێژووی كوردستاندا یه‌كه‌مجار بوو په‌سند ده‌كرا. ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو كه له‌لایه‌ن هێزولایه‌نه سیاسییه‌كان و گه‌لی كوردستانه‌وه په‌سند كرا و راگه‌یه‌ندرا.
له رێكه‌وتی 7ی حوزێرانی ساڵی 2017دا و به به‌شداریی سه‌رجه‌م حیزبه سیاسیه‌كان بڕیار درا كه له 25/7/2017دا ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت. به‌رپرسانی حیزبه‌كان به‌شدار بوون و سه‌رجه‌میان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون كه پێویسته له‌و كۆبوونه‌وه‌دا رۆژێك وه‌كوو رۆژو رێكه‌وتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دیاری بكرێت، ئه‌وه بوو كه به ده‌نگی زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رۆژی 25/9/2017 وه‌كوو رۆژێك بۆ به‌ڕیوه‌چوونی ریفراندۆم په‌سند كرا. په‌رله‌مانی كوردستان له رێكه‌وتی 15ی ئه‌یلوولی ساڵی 2017، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی ئه‌نجامداو تێیدا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی رۆژی 25ی ئه‌یلوولی ساڵی 2017 وه‌كوو رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دواتربه زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 25ی ئه‌یلوولی وه‌كوو رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی مێژوویی كوردستان راگه‌یاند.
خائینه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئیراده، هه‌بوون و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌لا كورد ببه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، هه‌موو كارێكیان كرد ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد له‌و بریاره مێژووییه پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه ، به‌ڵام ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له 25/9/2017دا به بڕیاری زۆرینه‌ی حیزبه كوردستانیه‌كان و به ده‌نگی زۆرینه‌ی نزیك به ته‌واوی گه‌لی كوردستان له باشوور، ئه‌نجامدراو تێیدا به‌رێژه‌ی 92.7% دا له خه‌ڵكی كوردستانئه‌و به‌شه‌ی نیشتمان ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی دا. هه‌ر له دوای سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا و زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان گه‌مارۆی قورسی دیكه‌یان به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له زه‌مین و ئاسمانه‌وه سه‌پاند .. له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ پیلانی خۆیان جێبه‌جێ كرد ، هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش و نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی یاسایی و ده‌ستووری و دانپێدانراوی هه‌رێمی كوردستان و داگیركردنه‌وه‌ی خاكی كورستانیان ده‌كرد ..
پیلان و خیانه‌ت هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بوو ، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵیان دا هێرش و په‌لاماریان فراوانتر بكه‌ن و ناوچه‌كانی دیكه بكه‌ن و كۆتایی به‌قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بێنن ، به‌ڵام پێشمه‌رگه به ڕابه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی به‌ڵێنی مان و نه‌مانی دا .. به‌ڵێنی به‌رگری له خاكی كوردستانی دا .. له 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هێرشی گه‌وره‌ی حه‌شد و سوپا و میلیشیا و هێزه بیانییه‌كان له سنووری پردێ ئه‌نجام درا به‌ڵام پێشمه‌رگه داستانێكی وه‌ها گه‌وره‌ی تۆمار كرد و وه‌ها زه‌بری له هێزی داگیركه‌ر و ده‌ستی خیانه‌ت دا و توانییان به‌هێزترین چه‌كیشان تێكبشكێنن و تانكی ئه‌برامز له‌ناوببه‌ن .. داستان قاره‌مانانه‌ی به‌گریكردن له قه‌واره‌ی كوردستان له پردێ و سحێلان دوو داستانی نه‌به‌ردیی مێژوویی بوون كه سه‌لماندیانه‌وه خۆنه‌چه‌ماندن له فه‌رهه‌نگی سه‌رۆك مسعود بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خه‌ڵكی دڵسۆز و نیشتیمانپه‌روه‌ری كوردستاندا هه‌میشه به‌رده‌وامه و هه‌رگیز ناسڕێته‌وه. ئه‌و دوو داستانه سه‌لماندیانه‌وه كه ئیراده و خونه‌چه‌ماندن له هه‌موو چه‌كێك، له هه‌موو هێرش و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌هێزتره .. به‌ڵێ بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیش له‌ناو مێژووی پڕ سه‌روه‌ریی گه‌ل و بزاڤی رزگاریخوازیی كوردستاندا تۆمار كرا .. ریفراندۆمێك كه هه‌میشه وه‌ك تاپۆیه‌ك وبه‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ڕه‌وایپێدراو بۆ مافی سه‌ربه‌خۆیی له ده‌ستی خه‌ڵكی كوردستانه، بۆیه، ده‌ڵێم بۆ هه‌موو كات " به‌ڵێ بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی".