شۆڕشی 11ی ئهیلوول، مێژوو و شوناسی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستانه
60ساڵ پێش ئێستا له‌و كاته‌ی تاریكی و نائومێدی باڵی ره‌شی كێشابوو به‌سه‌ر خاك و خه‌ڵكی كوردستان و دوژمنان له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه خه‌ریكی سڕینه‌وه و له‌ناوبردنی گه‌له‌كه‌مان بوون، ئا له‌م كاته‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رێبه‌رایه‌تی بارزانی باوك و سه‌ركرده توانی شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری له دژی سته‌م و زۆرداریی داگیركه‌ران به‌رپا بكات، كه بڵێسه‌ی ئه‌م شۆڕشه بوو به هه‌وێنی بنیاتنانی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ. ئه‌و شۆڕشه سه‌رتاسه‌رییه‌ی به‌ڕابه‌رایه‌تیی باوكی كورد مسته‌فا بارزانیی و پێشڕه‌وایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان و به پشتوپه‌نای خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان هه‌ڵگیرسا. پێش شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول هه‌رچی شۆڕشی دیكه هه‌بووه، هه‌مووی ناوچه‌یی بووه و له سنووری ناوچه‌كه‌ی خۆی تێپه‌ڕی نه‌كردووه، به‌ڵام شۆڕشی ئهیلوول شۆڕشێكی زۆر جیاواز بوو له شۆڕشه‌كانی دیكه. له شۆڕشی ئهیلوول كوردستانیان بێ جیاوازی ئایین و نه‌ته‌وه به‌ده‌نگی به‌رز وتیان نا بۆ چه‌وسانه‌وه و سته‌مكاری به‌ڵێ بۆ رزگاری هه‌میشه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. پارتی دیموكراتی كوردستان له‌مێژووی پڕله‌سه‌روه‌ری خۆیدا خاوه‌نی درێژترین شۆرش و قوربانیدانه له‌پێناوی ئازادی و به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان. شۆڕشی ئهیلوول له كاتێكدا به‌رپابوو كه كورد و كوردستان تووشی نائومێدی ببوون، به‌ڵام شۆڕشی ئهیلوول ئومێدی بۆ ته‌واوی كوردستانیان له هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی وڵات گه‌ڕانده‌وه. كڵپه و ڕووناكی شۆڕشی ئهیلوول گه‌یشته به‌شه‌كانی تری كوردستان و رووناكی به‌خشی به‌سه‌ر بزاڤی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌ییمان. شۆڕشی ئهیلوول بوو به فێرگه و قوتابخانه‌یه‌كی مه‌زن كه سه‌دان تێكۆشه‌ر و قاره‌مانی گه‌له‌كه‌مان له‌م رێگایه بۆ ئازادی كوردستان گیانیان به‌خشی. شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن به‌رێبه‌رایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا بارزانی چۆكی به گه‌وره‌ترین و دڕنده‌ترین رژێمی ئه‌وكات دادا. ئه‌م شۆرشه توانی رژێم له ئاست داواكارییه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان بخاته ژێر فشارێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری و سه‌ربازی له‌م رێگایه‌وه گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت بۆ گه‌له‌كه‌مان هاته‌كایه‌وه، كه خۆی له رێكه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار ده‌بینییه‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجار بوو له مێژوودا رژێمه داگیرگهرهكانی كوردستان به‌م ئاسته دانبنێن به‌بوون و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد. له كاتێكدا یادی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول ده‌كه‌ینه‌وه كه كوردستان به‌قۆناغێكی هه‌ستیار گوزه‌ر ده‌كات كه هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێ كورد و كوردستان یان یه‌كده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ بن بۆ پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی زیاتر بۆ گه‌له‌كه‌مان. سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول قوتابخانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داگیركاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌مڕۆ 60 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلووله، شۆڕشێك كه یه‌كه‌م موژده‌ی كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی پڕ له زوڵم و سته‌می داگیركه‌ران بوو، بۆ یه‌كه‌م جاریش بوو له مێژووی گه‌لی كورددا هێز و وره و متمانه به‌خۆبوونی به‌گه‌لی كورد به‌خشی و بوو به وه‌رچه‌رخانێكی گرینگ له مێژووی گه‌له‌كه‌مان و ده‌ستپێكی ره‌تكردنه‌وه‌ی داگیركاری. له باره‌ی شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلووله‌وه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت: “یه‌كه‌م موژده‌ی كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی پڕ له زوڵم و سته‌می داگیركه‌ران بوو و ئه‌و شۆڕشه توانی بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كبوونی نه‌ته‌وه‌یی كورد بكاته دیاری بۆ گه‌له‌كه‌ی و كۆتایی به‌هه‌ستی ناوچه‌گه‌رێتی و بێهێزی و په‌رته‌وازه‌یی هێنا و بڕوا و متمانه‌یه‌كی پۆڵایینی به‌خه‌ڵك به‌خشی و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی له ده‌وری خۆی كۆكرده‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی په‌رته‌وازه‌ی كوردستانی كرده كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌رگریكار و متمانه پۆڵایین كه چیدی زوڵمی قبووڵ نه‌ده‌كرد و داكۆكی له مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی خۆی ده‌كرد.” شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول، شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ریی خه‌ڵكی كوردستان بوو كه به‌ڕابه‌رایه‌تیی (بارزانیی باوك) و سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵگیرسا. شۆڕشی ئهیلوول وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره ناوبردووه، كه نه‌ك ته‌نیا بۆ پێگه‌یاندنی كادیری به‌توانا له بواری خه‌باتی نیشتمانی و سیاسه‌ت و نه‌ته‌وه‌دا، به‌ڵكو له رووی ئیداری و یاسایی و سه‌ربازیشه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی پێگه‌یاندووه كه له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه له كاتی دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكوومه‌تدا سوودیان لێوه‌رگیرا. شۆڕشی شكۆداری ئهیلوول، ئه‌و شۆڕشه سه‌رتاسه‌رییه‌ی به‌رابه‌رایه‌تیی باوكی كورد مسته‌فا بارزانیی نه‌مر و پێشڕه‌وایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان و به پشتوپه‌نای خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان هه‌ڵگیرسا. شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانی گرته‌وه هه‌ر له زاخۆوه تاكو خانه‌قین و مه‌نده‌لی، شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ریی كوردستان بوو نه‌ك شۆڕشێكی ناوچه‌یی. پێش شۆڕشی ئهیلوول هه‌رچی شۆڕشی دیكه هه‌بوون، هه‌مووی ناوچه‌یی بوون و له سنووری ناوچه‌كه‌ی خۆی تێپه‌ڕینه‌كردووه، به‌ڵام شۆڕشی ئهیلوول وه‌ك شۆڕشێكی زۆرجیاوازتر به‌رپا بوو، كه توانی بۆیه‌كه‌مجار یه‌كبوونی نه‌ته‌وه‌یی كورد ڕابه‌گه‌یه‌نێ و كۆتایی به‌هه‌ستی ناوچه‌گه‌رێتی و بێهێزی و په‌رته‌وازه‌یی هێنا، شۆڕشی ئهیلوول له‌لایه‌ن حزبێكی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی شۆڕشگێره‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستانه و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌كو بارزانیی نهمرـهوه سه‌ركردایه‌تی كراوه كه توانی هێزی خۆی له‌سه‌ركردایه‌تیكردنی شۆڕشێكی له‌و شێوه‌یه‌دا دژبهدوژمنانی كورد نیشان بدات. ئه‌و شۆڕشه له‌رووی سیاسییه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه حكوومه‌تی عێراق سیاسه‌تێكی شۆڤێنی ته‌واوی په‌یڕه‌و ده‌كرد و هه‌وڵیده‌دا كه له‌عێراقدا به‌شداری كورد و عه‌ره‌ب نه‌مێنێت و له‌وكاته‌یشدا شۆڕشه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تیی بارزانیی نه‌مر و سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵوێستی هه‌بوو و ههڵوێستهكهشی گه‌یشته لوتكه كه خه‌باتی چه‌كداری بوو. شۆڕشی ئهیلوول هه‌ر ئه‌وه نییه كه پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی جوگرافیی باشووری كوردستانی گرتبووه‌وه، له رووی دیمۆگرافیاشهوه هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی گرتبووه‌وه، هه‌ر له رۆشنبیرانه‌وه بیگره تاوه‌كو جووتیاران كه به‌شێكی گرنگی شۆڕش بوون. له هه‌مانكاتدا شۆڕشێك بوو كه هه‌موو ئایین و ئایینزاكان به‌شداربوون تێیدا له كریستیان و ئێزیدی و موسڵمان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ته‌واوی كوردستان له ئاشووری و كلدان و توركمان و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان. ده‌توانین بڵێین كه شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول یه‌كێك بووه له‌و شۆڕشه گرنگ و رووداوه بایه‌خدارانه‌ی كه دۆزی ره‌وای كوردی به‌وڵاتانی ده‌ره‌وه ناساند. له رووی هه‌رێمییه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه وڵاتانی ناوچه‌كه جێبه‌جێیان ده‌كرد، شۆڕشی ئهیلوول ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی هه‌بوو بۆ ئه‌و وڵاتانه و بۆ بزاڤی رزگاریخوازی كورد له‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا و سه‌رله‌نوێ بووژایه‌وه. شۆڕشی ئهیلوول توانی پانتاییه‌كی زۆر له خاكی كوردستان ئازاد بكات و له‌و ناوچه ئازادكراوانهدا ده‌سه‌ڵاتێكی كوردیی شۆڕشگێڕ دابمه‌زرێنێت كه ره‌وایه‌تیی خۆی له‌ده‌سته‌ڵاتی شۆڕشگێڕییه‌وه وه‌رگرتووه. شۆڕشی ئهیلوول له‌رووی دیپلۆماسییه‌وه زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو كه‌توانی زنجیره‌یه‌كی زۆر كۆبوونه‌وه و دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا بكات و رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداریشی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق واژۆ كرد كه بۆیه‌كه‌مین جار یه‌كێك له‌حكوومه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان كه حكوومه‌تی عێراق بوو، له‌وسه‌رده‌مه‌دا چۆكی بۆ داخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد دادا كه ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گه‌وره‌بوو. شۆڕشی ئهیلوول بووه په‌ناگایه‌ك بۆ كورده‌كانی هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و ته‌نانه‌ت بۆ هێزه رزگاریخوازه‌كانی دیكه‌ی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش كه ده‌هاتنه ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێرده‌سته‌ڵاتی شۆڕش و له‌وێ پهنادهدران. له هه‌مانكاتدا تۆڕێكی په‌یوه‌ندیی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ هێزه شۆڕشگێره‌كانی دیكه‌ی جیهان و وڵاتانی دیكه‌ی جیهاندا دروستكرد. له‌و ناوچانه‌ی كه ئازادكرابوون ته‌نیا كاروباری خه‌ڵكیان به‌ڕێوه‌نه‌بردووه، به‌ڵكو لایه‌نی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی گرنگی پێدراوه و قوتابخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستی و دادگای كرده‌وه و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و یاساییه‌كانی خه‌ڵكی چاره‌سه‌ر كردووه و ئه‌من و ئاسایشی خه‌ڵكی دابین كردووه، ئه‌مه‌یش لایه‌نێكی زۆر گرنگی شۆڕشی ئهیلوول بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شۆڕشی ئهیلوول قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره بووه نه‌ك ته‌نیا بۆ پێگه‌یاندنی كادیری نیشتمانی له‌بواری خه‌باتی نیشتمانی و سیاسه‌ت و نه‌ته‌وه‌دا، به‌ڵكو له‌رووی ئیداری و یاسایی و سه‌ربازییه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی پێگه‌یاندووه كه له‌پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه له‌كاتی دروستكردنی په‌رله‌مان و حكومه‌تدا سوودیان لێوه‌رگیرا. له ئێستاشدا، كه هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانمان به‌رهه‌می خه‌باتی دوێنێی شۆرشی مه‌زنی ئهیلوول و ئه‌مرۆیه، ده‌خوازێت كه گشت هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان له پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌دیهێنانی گشت مافه ره‌واكان، شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول بكه‌نه سه‌رچاوه‌ی بیروهزری خه‌بات و تێكۆشان و یه‌كبوون كه كلیلی سه‌ركه‌وتنه به‌ره‌و لوتكه.