ریفراندۆم بۆ ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌ت مه‌رجی كۆمه‌ڵگه
مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ درووستبوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز بوونی ده‌وڵه‌ته، به‌بێ بوونی ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك(خاك، كۆمه‌ڵگه، ئابووری، سنوور و سیسته‌م)واتای ته‌واوی ده‌وڵه‌ت ناگه‌یێنێت، ئه‌و ڕه‌گه‌زانه به‌شێكی گرینگن له دیاریكردنی هێزی ده‌وڵه‌ت وه‌ك مه‌رجی جیۆسیاسی له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
ئێستا له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه كولتوور و ژیانی تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌كان ده‌خوڵقێندرێت و نمایشده‌كرێت له پێناو به‌ناوكردنی كۆمپانیاكان، له‌به‌رانبه‌ردا نه‌ته‌وه‌ی ڕه‌سه‌ن هه‌ن پشتگوێخراون و ناكه‌ونه به‌ر ڕۆشنایی ڕاگه‌یاندنه جیهانییه‌كان یان له‌ڕێگه‌ی جیا هه‌وڵی له‌ناوبردنیان ده‌درێت
دانانی سنوور ڕه‌گه‌زێكه ده‌بێته ناسنامه بۆ هه‌رێمێك یان ده‌وڵه‌تێك هێشتا دانه‌مه‌زراوه یان نكوڵی لێده‌كرێت، مه‌سه‌له‌ی عه‌قڵ بۆ نه‌ته‌وه و دیاریكردنی چاره‌نووسی پرسیارێكه ده‌كرێت له‌و گرووپه سیاسیانهبكرێت پێشڕه‌وایه‌تی نه‌ته‌وه ده‌كه‌ن له‌ده‌ست سته‌می ده‌وڵه‌تانی گه‌وره، ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاوبێت هاوكێشه‌ی سیاسی توانای درووستكردن، هه‌ڵسانه‌وه، سه‌ركه‌وتن و درووستبوونه‌وه‌ی هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت زۆرن ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی تاكو ئێستاش ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند ڕێگریان لێده‌كات له گه‌یشتن به مافه‌كانیان به پشتیوانی هێزه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان؛ ته‌نانه‌ت ڕێگه به ڕاپرسییه‌كی ئازاد ناده‌ن بۆ جیابوونه‌وه، ئه‌نجامه‌كانیش به توندترین هه‌ڵوێست ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه تا ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی نموونه‌ی نزیك هه‌رێمی كوردستان له عێراق و هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایه خاوه‌ن بڕیاره‌كانی كورد چۆن ده‌توانن كوردستان بگه‌یێننه ئارامی؟ ئایه ده‌توانن ئه‌و كیانه بپارێزن و به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی ببه‌ن؟ چونكه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به سیاسه‌تێكی دیاریكراو به‌رانبه‌ر سیاسه‌تێكی تری دیاری كرا‌و به‌ڕێوه ناچێت، جگه له‌وه ناوچه‌كه به‌گشتی گرووپی سیاسی و چه‌كداری بێ ناسنامه حوكمی بهسهردادهكهن.
له ئه‌گه‌ری گۆرانكاری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت گه‌لی كوردستان هۆشیاربێت هه‌وڵبدات ده‌رفه‌ته‌كان به‌هێزه‌وه به‌ده‌ست بێنێت، پێویسته هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه‌بێت جارێكی تر ڕاسته‌خۆ نهكرێینه ئامانج و نه‌كه‌وینه بهرپڕوشكی ئاگری شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وانی تر.