زمــــان درێــــژ و دەســتــــی کــــورت
بابەتی ژمارە(١)
لە ئێستادا و لە کومەلگای کوردیدا بە تایبەتی ئەو جورە قسەیە
زوور مەنتیقی و تەواوە بۆ خەلکانێکی ئەم کومەلگایە ، کەسانێک هەڵکەوتوون و کاردەکەن و خزمەت دەکەن و شەو و روژیان لەسەر یەک داناوە بۆ ئەوەی کار بکەن و باشترینەکان بگەینن بە خەلکی و خەلک و خودا لە خویان رازی بکەن و لە روی کومەلایەتی و سیاسی و حوکمرانی و مروڤایەتی و ئەخلاقی و ئاینی هەموو کارێک دەکەن بۆ بەرژەوەندی گشتی و خەلک بێ ئەوەی بەرژەوەندی خویان بوێت . ئەم جورە خەلکانە قسە ناکەن و کار دەکەن و تاکو کارەکە تەواو جێ بەجێ نەکەن قسە ناکەن و قسەکانیشیان بە سوپاس و ئێمە خزمەتکاری ئێوەین باس دەکەن.
خەلکانێکی تر زمان درێژ و دەست کورت
ئەمانە هیچ کار و چاکە و کردەویکیان نیە و هیچ خزمەت و هاوکاریەک ناکەن کاریان تێکدانی کومەلگا و ناشرین کردنی خەلک و کومەلگا و ولات و نیشتیمانە و هەموو کارێک ئەگە بیکەن بو بەرژوەندی خویانە و قەت چاویان لەوە نەبووە خزمەتێک پێشکەش بە مروڤایەتی و کومەلگا بکەن و بە ناوی حوکمرانی تێکدەر و دز و گەندەلی دەکەن ، مروڤایەتی و سیاسەت و کومەلگا ناشرین دەکەن ، کار و کردەویان تەنها قسە و رەخنەیە و هاورکردن و دروو کردنە ، خەلک لەمانە بێزارە و خوشیان ناوێن بە زوور دەیانەوێ خەلک خوشیان بوێن ، کەسانێکی دەم روت و ماستاوچی لە دەوریانە کە لەوان خراپترن چونکە پەروەردەی دز هەر دزە و پەروەردەی چەتە هەر چەتەیە و پەروەردەی سەقەت هەر سەقەتە و پەروەردەی خائین و خاکفروش و قسەکەری زمان دریژی بێ کردار هەر ئەوانە دەبن .
بویە لێرەدا خەلک و خودا ئەوەیان خوش دەوێ کە کردار و قسەیان یەک بێت و خزمەت بکەن و ئارامی و ئاوەدانی پێشکەش بە خەلک بکەن و ژیانیکی خوشیان بو دابین بکەن .
نەک ئەوانەی ژیان لە خەلک تال بکەن و روی مروڤایەتی ناشرین بەکەن.
لە کوتایی دا دەلێم
خەلک ئەوانە دەبینی کە خزمەت دەکەن
ئەوانەش دەبینی کە دژی خزمەتن
بویە ئەوە بوی باشە ئەوە دەکاتە پێشەوای خوی
کە شەری بو بکا ، نەک ئەوەی شەری دژ بکا