بــانگەشە و دروشم

بــانگەشە و دروشم

پێشەکی:
سەرەتا کە جاری پڕۆسەی هەڵبژاردن نرا وێستگەی بانگەشە و دروشمی وەک دەنگێکی کاندید نیشاندا، بۆیە هەوڵەکان لەو ڕۆژانەدا چەند هێندە دەبن و خڕ دەبنەوە سەر یەکتری لە پێناو کۆکردنەوەی دەنگێکی زیاتر.
لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی دونیای مۆدێرن و کوردستانیش هیچکات هەڵبژاردن بەبێ بانگەشە و دروشم ناڕوات و ئەمەش وەک بەشێکی هەڵبژاردن سەیر دەکرێت کە ڕۆڵی ناساندنی کار و پیشە و ئەزموون و لێهاتوویی کاندید دەردەخات و دواتریش کۆمەڵێک بەڵێن و دابەزین بۆ ناو تەواوی چینەکانی کۆمەڵگا لە خۆدەگرێت.
بانگەشە و دروشم وەک زمانحاڵی کاندید لە تەواوی بازنە و ناوچەکانی وێستگەی هەڵبژاردن دەنگی دەنگدەران دەخەنە ژێر بەرپرسیارەتی تاوەکو هەڵوێست بکەن بۆ ئەم پرسە چارەنووس کراوەی وڵاتان وابەستەن پێیەوە.
پارچەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن بەیەکەوە بەشە گەورەکەی تابلۆی دیموکراتی پیشان دەدەن و ئەنجامدانی لە کاتی دیاریکراوی خۆی و بانگەشەیەکی شارستانی و گونجاو بە مێژووی وڵاتەکە و زۆرترین بەشداری خەڵکەکەی و سووربوون لە ئەنجامنەدانی ساختە و ژماردنی دادپەروەرانە دەستکەوتی شانازی کراوە بۆیان.
بانگەشە سێ ئاستی جیاوازی هەیە و بەیەکەوەش گرێدراون لە سەروو و ناوەند و شەقام لەخۆ دەگرێت لە ڕێگەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن خۆیان زیاتر دەگەیەنن.
ئازادی لە پایە گرینگەکانی بانگەشە و دروشم دایە و ڕاهێنان لەسەر کراوە.

ناوەڕۆک:

رێز گرتن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بە تەواوی چونکە ڕووبارێک خوێن ڕژاوە تا مرۆڤایەتی گەیشتووە پێی و بە بانگەشەیەکی دوور لە نا ئەخلاقی نیشتیمانی ناشیرین نەکرێت و بە دروشمی گەورەش نا ئومێدی پەخش نەکات و ئەو دەمەی دەنگی کاندید دێت گوێگری زۆر بێت و ئەو مافەی بە کاندید دراوە لە پرۆسەکە بە باشی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و دەنگی ڕاستەقینەی کاندید نیشان بدات و هەوڵەکانی بە فیڕۆ ناچن لە ڕۆژانی بانگەشە و دروشم.
لەبەر ئەوەی هەڵبژاردن بەبێ دروشم ناڕوات و نابێت کاندید پەنا بباتە بەر خەیاڵی خۆی، چونکە هەڵکەوتەی کەلتووری سیاسی و جوگرافی وڵاتان ڕۆڵی یەکلاکەرەوە دەبینێت لە هەڵسەنگاندنی پاکی و بێگەردی پرۆسەکە بۆیە گونجاو نییە بەراوردکردنی وڵاتان بە یەکتر و نموونە بە یەکتر هێنانەوە یان بۆیە کات و شارەزایی و توانایی کاندید لە ڕۆژانی بانگەشە و سەرقاڵبوون بەم نموونانەی بە گوێ هەوادارانی بانگەشە لە ڕێڕەوی سەرەکی لادەدات وە دەبێت دروشمەکانی لە چوارچێوەی بەڵێنی عەقڵانی دابێت.
لەرزین دێنێتە بوون گەر بانگەشە بڵندی خۆی بزانێت و خەڵک لەو لێپرسراویەتی هەڵبژاردن ئاڕاستە بکات ئەوا بە بیست پەنجەی مۆرکراوە مێژوو دەکەن.
چوارچێوەی بانگەشە و دروشم لە ئاستی سەرکردایەتی و ناوەندی و شەقام هەڵسوکەوتی جیاجیای لێدەکەوێتەوە و ئەوەی مەترسی و ناشیرین بوونی تێدا بەدی دەکرێت ئاستی سەرەوەیە و پێویستە دەستی پێوە بگیرێت و شۆڕ ببێتەوە خوارەوە و بە ڕاگەیاندن خەڵک تووشی شۆک نەبن.
مامەڵەی دروست لەگەڵ چەمکی ئازادی لە بانگەشە و دروشم دا دەستەبەری شانازی کردنە بە ڕابردوودا و ئایندەی میللەتێک نیشان دەی.

کۆتایی:

هیچ هەڵبژاردن نییە بەبێ هەڵە و پەڵەی بانگەشە و دروشم ڕزگاری بوو بێت بۆیە ئەمە بە دەرفەتی قووڵ بوونەوەی زیاتری بابەتەکە نازانرێت تا لەو تێگەیشتنە کەڵک ببینرێت و لە هەمان کاتیشدا بە چاوی نموونە سەیری نەکرێت و حاڵەتی ڕێژەیی بوون و هاوسەنگی لەوە دایە کە ئەزموونی بانگەشە و دروشمی هەڵبژاردن لە ناوچەکە و هێزی بەشدار بە هێند وەربگیرێت و هەنگاو بۆ پێش بچن نەوەک دواوە.

Top