ئەمساڵ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لەگەڵ بانگەشەی یەکەمبوونی پارتیمان هاوکاتە

ئەمساڵ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لەگەڵ بانگەشەی یەکەمبوونی پارتیمان هاوکاتە

حه‌وتی حوزه‌یرانی 2017, دروست حەوت ساڵ بەر لە ئێستا, له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆک مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوولی هەمان ساڵیان وه‌ك رۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه‌ یان جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق" دیاری كرد و لەو ڕۆژەدا خەلکی کوردستان بە نزیکەی 93% دەنگیان بە سەربەخۆی کوردستاندا .

ئەمەش درێژە پێدەری ئەو خەباتەیە کە ‎سەد ساڵە گەلێکی چەوساوە هەوڵی بۆ دەدات و تێدەکۆشێت، چەندین داستان تۆمار کراون و هەزاران ڕۆڵە خۆیان کردۆتە قوربانی و خوێنیان بۆ پاراستنی داوە، لە بەرانبەردا توانراوە هەرێمێک لە شێوەی دەوڵەت دروست بکرێت و چاوی جیهان بۆ خۆی ڕابکێشێت. بۆیە ئێستای کوردستان پێویستی بە ‎یەکدەنگی و کۆدەنگی حزبەکانە پتر لە هەر کاتێکی تر پێویستی بە یەکڕیزی هێزە سیاسییەکان و یەک هەڵوێستی ئەوان لەمەڕ پرسە هەنوکەییەکان, کەوا دەبنە هۆی ئاییندەیێکی باشتر بۆ خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان. هەموومان ئەوە دەزانین کەوا ‎دوژمنانی گەلەکەمان ڕێگەی جیاوازیان گرتە بەر بۆ ئەوەی شوناس و کلتووری کوردانەمان ونبکەن و بیسرنەوە جا چ بە هێزی سەربازی بێت یان بە هێزی نەرم و سیاسەت و ڕێککەووتنە ژێر بە ژێرەکان, هەوڵی زۆریاندا بەڵام نەیانتوانی حەقیقەتی کوردبوونمان لێ بستێنن، نەیانتوانی کوردستان بیسرنەوە, بارزانی بە بڕیاری ڕیفراندۆم کوردستانی بەهێزترکرد, هەرچەندە بەهەوڵی هەندێ لایەنی نێوخۆی لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 خیانەت لە کورد و کوردستان کرا و شکستیان بە پڕۆسەکە هێنا, بەڵام دواجار ڕیفراندۆم تاپۆی ڕەشە بۆ تاک بە تاکی کورد و بۆ هەمیشە جێی شانازی هەمووانە .
لە هەمان کاتدا، ئەمساڵ، بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ریفراندۆم، کە بێشک پارتی وەک هەمیشە سەرکەوتنی مەزن و یەکەم بوون تۆمار دەکاتەوە، لە ئێستاوە پیرۆزە لە پارتییەکان و موریدانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، بە ئومێدی سەربەخۆیی .

Top