ئه‌براهام چووه یانه‌ى رۆما
ئه‌براهام چووه یانه‌ى رۆما
یانه‌ى رۆماى ئیتالی به‌فه‌رمی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا هێرشبه‌رى یانه‌ى چێلسى ئینگلیزی تامی ئه‌براهام به گرێبه‌ستێكى گه‌وره رووى له یانه ئیتالیه‌كه كردووه، یانه‌ى رۆما ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا گرێبه‌ستى ئه‌براهام بۆ ماوه‌ى پێنج وه‌رزه و بڕى پاره‌كه‌شى ده‌گاته 45ملیۆن یۆرۆ به شێوه‌ى قیسه‌ت پاره‌كه ده‌ده‌ن یانه‌ى چێلسى ، گرێبه‌ستى ئه‌و یاریزانه‌ش له‌گه‌ڵ چێلسى له ساڵى 2023كۆتایی ده‌هات، مووچه‌ى سالانه‌شى 4ملیۆن یۆرۆیه، یانه‌ى رۆما به‌سه‌رپه‌رشتى مۆرنیهۆ ده‌یانه‌وێ ئه‌م وه‌رزه ببنه یه‌كێك له یانه به‌هێزه‌كه‌ى خولى كالچۆى ئیتالیا.
كارزان كانه‌بی