هەوكردن بە ڤایرۆسەكانی جەرگ

هەوكردن بە ڤایرۆسەكانی جەرگ

خانەكانی جەرگ وەكو هەر ئەندامێكی تری لەشی مرۆڤ ئەگەری تووش بوونیان بە هەوكردن هەیە، لۆی هەیە هۆكاری هەوكردنەكە یەك لەمانە بێت:
ا. ڤایرۆسەكان: ئەوانەش پاڵاوتەكانن و دوو گرووپ دتگرێتەوە؛
١. ڤایرۆسەكانی جەرگ: ڤایرۆسی جۆری (A, B, C, D & E).
ب. ڤایرۆسیتر: هەروەك ڤایرۆسی ماچ (CMV)، ڤایرۆسی ترس (herpes simplex virus)، ڤایرۆسی تای زەرد (yellow fever virus).
ب. دەرمان: هەروەك دەرمانی پاڕاسیتۆڵ، ئەلكهول.
ج. میكرۆب و مشەخۆرەكان: نەخۆشی پشیلە، نەخۆشی تا.
د. حالەتیتر:دووگیانی، نەخۆشی ویڵسۆن، ژەهرەكان.
ڤایرۆسەكانی جەرگ
ئەوانە گرووپێك پاڵاوتە و ڤایرۆسن، كە خانەكانی جەرگ تووشی هەوكردن دەكەن. بەتایبەت ڤایرۆسی جۆری (ب)؛ كە لە سەرانسەری جیهاندا بە هۆكاری یەكەمی تووشبون دادەنرێت بە:
١. هەوكردنی درێژخایەنی جەرگ (Chronic hepatitis). ٢. بە مۆمبوونی جەرگ (Cirrhosis).
٣. شێرپەنجەی جەرگ (Hepaocellular cancer).
ڤایرۆسانە و بەتایبەت كە ڕۆژی (٢٨/٠٧/٢٠٢١ز) ڕۆژی جیهانیی هەوكردنی ڤایرۆسی جەرگە! دەبێت زۆرتر ڕۆشناییان بخرێتە سەر ئەمەش لەبەر دوو هۆكار یەكێكیان تایبەتە بە جیهان، ئەویش: مردن بە هۆی ئەم ڤایرۆسانەوە چەند هێندەی مردن بە هۆی ئایدزەوەیە!!! وە هۆكاری دی پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە، ئەویش دوای ساڵانی (٢٠٠٣ز) وڵاتی عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو ڕێژەی تووشبووانی بەم ڤایرۆسانەوە ڕووی لە زیاد بوون كرد؟
٭ ڕێگاكانی گواستنەوە:
ا. ڤایرۆسی جۆری (A Or E): ئەم دوو جۆرە لە ڕێگای دەم و پیسییەوە دەگوازرێتەوە، لەوانە:
١. سێكس: چەند جۆرێكی تایبەت لە سێكس.
٢. ئاوخواردنەوەی ناخاوێن.
٣. شوێنی ژیانی قەرەباڵغ؛ هەروەك: زیندان، تەمبەڵ خانە، خانەی بەساڵاچووان، داینگەی منداڵان.
٤. دەست نەشووشتن.
ب. ڤایرۆسی جۆری (B, C, &/or D):
١. سێكس: بە هەموو جۆرەكانی، بەتایبەت سێكسی ناشەرعی.
٢. دایك لۆ كۆرپەی: چ كاتێك لە زگیدایە، وە یان كاتی بوونی یان لە كاتی شیرپێدانی.
٣. سرنج و دەرزی: حەبخۆر و موعتاد یان ئەوكەسانەی هەمان سرنج و شورنقە بەكار دێنن.
٤. دەرزی و تیژی دەپێست ڕابچێت: هەروەك
ا. كارمەندانی تەندروستی.
ب. پۆلیس و كارمەندانی پرسگە لە كاتی گەڕانی بەڕكی خەڵكی.
٥ٚ. خوێنی كەسێكی تووشبوو بەر ڕووكەشە شانە دەكەوێت (چاو، دەم).
٦. خوێن گواستنەوە یان ئۆرگان و ئەندام گوواستنەوە: وەتێ خوین فەحس دەكرێت ئەم ڕێگایە كەم بووەتەوە.
٧. ڕێگای نەزانراو (Ideopathic): نزیكەی (٥٠٪)ی حالەتەكانی ڤایرۆسی (C).
٭ نیشانەكان: ئەو ڤایرۆسانە خڕی نیشانەكانیان تاڕادەیەك لەیەك دەچێت، ئەوە نەبێت لە دروستكردنی هەوكردنی درێژخایەن لێك جوودان! ڤایرۆسی (D; C) هەوكردنی درێژخایەن دروستدەكەن. لە نیشانەكان:
ا. نیشانەی گشتی، وەك: نەمانی مگێز (anorexia)، لەرز، نەرمەتا، داوەشان، ژانەسەر، بێتاقەتی، بێزار بوون و شەو ئارەقە كردن.
لەو كەسانەی، كە نەخۆشی پەككەوتنی گورچیلە، بە مۆمبوون، پەككەوتنی دڵ یان هەندێك جۆری دەرمانی؛ وەك: پاراسیتۆڵ، دژەزیندەگی، ئازارشكێن یان گلوكۆكۆرتیكۆید وەردەگرن لۆی هەیە هیچ تایان نەبێت.
ب. كۆئەندامەكان:
١. كۆئەندامی هەرس: زگچوون، هێڵنج و ڕشانەوە، زگ ئێشە و قۆڵنج و ڕەنگی پیسایی دەگۆڕێت.
٢. ڕشتەی میزەڕۆ: ڕەنگی میز تۆخ دەبێت.
٣. لیمفەگرێیەكانی مل لۆی هەیە گەورە ببێت بەتایبەت دەگەل جۆری (ب).
٤ٚ. خوێن: گۆڕان تێیدا ڕوو دەدات لۆ نموونە لۆی هەیە خەپلەكانی خوێن كەم بكات (Thrombocytopenia).
ج.نیشانە بەرگرییەكان (Immune mediated):
+ ڤایرۆسی جۆری (B): وەك چۆك ئێشان (Arthalgias)، هەوكردنی تورەگەكانی میز (Glomerulonephritis)، لیر لێهاتن (Urticaria).
++ ڤایرۆسی (C): هەوكردنی تورەگەی میز، هەوكردنی لیكەڕژێنەكان (lymphocytic sailadenitis)، هەوكردنی غودەی دەرەقی، كەمخوێنی و كەمی بەرگری و كەمخوێنی بە هۆی تێكشكانی خڕۆكە سۆرەكان.
چاوەڕێی بەشی دووەم بن
× سەرچاوەكان:
١. كتێبی تۆرنتۆی پزیشكی، كەنەدا... چاپی (٢٠٢١ز).
٢. كتێبی داڤیدسۆنی پزیشكی، چاپی (٢٣)ساڵی (٢٠١٨ز).
٣. كتێبی زانستی پزیشكی هەناوی، ئەمریكا.

Top