جینۆسایدکردنی پیاوانی بارزانییەکان، جینۆسایدکردنی کەڕامه‌تی گەلی کورد بوو
شیرین فوئاد مەعسوم
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ 38 ساڵ به‌سه‌ر زنجیره‌یه‌ك شاڵاوی سه‌ربازیی به‌ناوی "ئه‌نفال" تێ ده‌په‌ڕێت، هه‌روه‌ها چوار ساڵیش به‌سه‌ر ناساندنی وه‌ك جینۆساید له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراق ڕۆیشتووە، هێشته‌یش قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفال له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه بڕیاری لێ نه‌دراوه.
ساڵی 1983 له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه، هه‌شت هه‌زار له نێرینه‌ی بارزانییه‌كان له پیلانێكی داڕێژراودا، ڕفێندران و دواتر له بیابانه‌كانی "نوگره سه‌لمان" له باشووری عێراق زینده‌به‌چاڵ كران، بارزان به‌هۆی ئه‌وه‌ی لانكی كوردایه‌تی و شوێنی مرۆڤه ئازا و نیشتیمان په‌روه‌ره‌كان بووه، بۆیه زۆرترین قوربانی داوه له ته‌واوی مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا.
پێویسته هه‌مووان ئه‌و ڕاستییه بزانین چۆن كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه تاوانێكی گه‌وره بوو ده‌رحه‌ق به كورد كرا، به‌هه‌مان شێوه جینۆسایدکردنی پیاوانی بارزانییەکان جینۆسایدکردنی کەڕامه‌تی گەلی کورد بوو.
هۆكاری ڕاستی ڕووداوه‌كه‌ش كه تێیدا هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانی جینۆسایدکران، تەنیا لەبەر ئەوەی كوردێكی پاك و پارێزه‌ری خاك و وڵات بوون.
سەری ڕێز و نەوازش بۆ قوربانیانی شاڵاوی جینۆسایدی بارزانییەکان دادەنوێنین.