ئەمریكا لە دوو هەفتەدا نیو ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ عێراق دەنێرێت
له یەكەمین كۆبوونەوەی نێوان جۆ بایدن سەررۆكی ئەمریكا و موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بايدن بەڵێنی پشتگیريی عێراقی دووپات كردووە.
جۆ بایدن لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاندووە، ئەمساڵ ڕۆڵی ئەمریكا وەكو هێزێكی شەڕكەر لە عێراق كۆتايی دێت.
وتیشی: ”ئەمریكا ئامادە دەبن بۆ بەردەوامیدان بە ڕاهێنان و هاریكاريی هێزە عێراقیەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە كاتی سەرهەڵدانیدا”.
لای خۆشییەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، هاوپەیمانێتی و هاوبەشی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریكا بە ئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندیەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بەردەوام دەبێت.
كازمی وتیشی”خۆشحاڵم كە لە واشنتم بۆ تاوتوێكردنی داهاتووی پەیوەندیيەكانی نێوانمان و چۆنیەتی پەرەپێدانیان، ئەمریكا یارمەتی عێراقی دا و بە یەكەوە شەڕی داعشمان كرد و تێكمانشكاند، دەمەوێت بەناوی هەموو خەڵكی عێراقەوە سوپاسی خەڵكی ئەمریكا بكەم.
ههر لهو ديدارهدا بايدن بهڵێنى دا لە ماوهى دوو هەفتەدا نیو ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ عێراق بنێرن.
1111111111
تا كۆتایی ئەمساڵ 40%ی هاووڵاتیانی هەرێم ڤاكسینی كۆرۆنا وەردهگرن
د. ئارام رۆستەم راوێژكاری وەزیری تەندروستيی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەدات، وەزارەتەكەیان پلانی هەیە تا كۆتایی ئەمساڵ 40%ی هاوڵاتیانی هەرێم ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن.
د. ئارام ڕۆستەم به ميدياكانى راگهياند: لە ئێستادا هەموو ئەو ڤاكسینانەی دێن لە رێگای حكومەتی عێراقەوە دابین دەكرێن، لە پلانی حكومەتی عێراقيشدایە تا كۆتایی ئەمساڵ 20%ی هاووڵاتیان بە هەرێمی كوردستانیشەوە بە ڤاكسینەكان بكوترێن.
وتيشی: پلانی ئێمه ئەوەیە خۆمان 20% ڤاكسین دابین بكەین، بۆیە بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە تا كۆتایی ئەمساڵ 40%ی هاووڵاتیانی هەرێم بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بكوترێن.
راوێژكاری وەزیری تەندروستی باسی لەوەش كردووە لە رێگای شاندی هەرێم لەنێو شاندی حكومەتی عێراق كە لە ئەمریكان، لەگەڵ كۆمپانیای "ڤایزەر" لەسەر هێڵین بۆ كڕینی ڤاكسین، بۆ ئەم مەبەستەش سەبارەت بە دابینكردنی پارە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە كێشەمان نابێت.