ئایە یاریەکە دەستی پێ کرد ؟

ئایە یاریەکە دەستی پێ کرد ؟

بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە کە ئەمریکا هیچ کات خاوەن سیاسەتێکی روون نەبووە، بەڵکو بەردەوام تەم و مژاوی یە، راستەوخۆ خۆی ناخانە بەرامبەربورپرسیارەتی، بۆیە بەڵێن بە کەس نادات و پشتی کەس ناگرێت، جگە لە بەرژەوەندییەکانی خۆی.

بە پێی سیاسەتی دیموکراتەکان ، کە لەگەڵ بەرەنگاربونەوەی ڕاستەوخۆ نین، بەڵکو سیاسەتی دووفاقی و نانەوەی ئاژاوە بە کار دەهێنێت.

گۆڕین لە کارکتەر و بەردەکانی شەترەنج بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان و دەتوانێت زوو دەستبەرداری هاوپەیمانەکانی دوێنێ بێت و دوژمنی ئەمڕۆی رازی بکات و بە پێچەوانەشەوە.

هەر خۆیان لە قۆناغەکانی پێشوتر، دەرفەتیان بە ئێران دا دەستی لە ناوچەکە بڕوات.

هەروەها دەرفەتیان بە تورکیا دا بچێتە ناو خاکی سوریا.

دەستیان هەبوو لە دروست کردنی بەرەی نوسرە و داعش.

لە پلانی ئەوان دابو کە داعش دەست بەسەر شاری موسل دا بگرێت، لەوانەیە لە لەرزەوەندی ئێرانیش دا بوبێت لە کاتی خۆی.

بێ ئاگا نەبوون لە ئاراستەی کردنی داعش بۆ شەری کورد.
لە ناوخۆی عیراق دەستی بۆ ئڵران بەردا گروپەکانی حەشدی شیعی بە هێز بکات و لە دژی حکومەتی مەرکەزی بەکاریان بێنێت.

لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، دەرفەتی بە ئێران دا چەند لایەنێکی کوردی بەکاربێنن، هەروەها تورکیاش دەرفەتی بۆ روخسا سوود لە هەبوونی پ ک ک وەربگرێت.

ئەم هەموو ئیزدواجیەتە لە پلان و پیلان، لەگەڵ دژ و هاودژەکان، سیاسەتی دووفاقی ئەمریکا دەسەلمێنێت.

لەم قۆناغەدا، پلانی گۆڕینی بەردەکانە، بۆ ماوەی ٢٥ ساڵی تر دەبێ ئەمریکا یاری بە ناوچەکە بکاتەوە.

ئێستا لە ئەفغانستان جارێکی تر بزوتنەوەی تالیبان کرایە سەر پشک و دەستهەڵاتی درایە دەست.

لە لایەکی ترەوە ئەمڕۆ هێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکا هێرش یان کردە سەر گروپەکانی حزبواللەی عیراقی و حەشدی شیعی لە پارێزگای ئەنبار.

لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، گرژی کەوتە نێوان دوو باڵی حزبێکی کوردستانی کە سەر بە ئێرانن و لەوانەیە هەندێک بەرد لابدرێن و معادلەکان گۆڕانکاریان بەسەردا بێت.

ئەمریکا بەم سیاسەتە کە پلانی دیموکراتەکانە، لە لایەک بەرژەوەنددیەکانی خۆی دەپارێزیت، لە لایەک رکابەری و اتانی تری خاوەن بەرزەوەندی لە ناوچەکە دەکات، لە لایەک هەوڵ دەدات بە پێی پلانەکانی رەچاوی وڵاتانی ناوچەکەش بکات و سوودیان لێ وەربگریت.

هەروەها بە پێی ئەو پلانە دەستبەرداری هەندێک یاریزان دەبێت و یاریزانی نوێ پەیدا دەکات و مێزی شەرترەنجەکە رێک دەخاتەوە بۆ قۆناغێکی تر.

لەم معادلاتانەدا هەرێمی کوردستان لە کوێ دەبێت و چۆن دەتوانێت خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەم سیاسەتە کە لە کۆتایی دا برازە بێت؟.

وەڵام لە لایەن سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان دەبێت، کە بتوانن شیکردنەوەی گونجاو بۆ سیاسەتی ئەمریکا و پلانەکانی بۆ داهاتوو بکەن، ببن بە کارکتەرێکی سەرەکی و لە کۆتایی دا براوە بن.

Top